بەرەبەیانی سێشەممە ١٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣، بەندکراوێکی خەڵکی گوندی "لرنی" سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ بە ناوی "حەسەن موحەررەڕ" لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ لەسێدارە درا.
هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی بانەمەڕ، زیندانییەکی تەمەن ٥١ ساڵ بە ناوی "حوسێن بایزیدی" خەڵکی میاندواو لە زیندانی دەستگێردی شاری ئیسفەهان لە سێدارە دراوە.
ئەم دوو زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە "مادەی هۆشبەر" گیرا بوون و دواتر لەلایەن دەسەڵاتی قەزایی رژیم سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.