ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەك خوازیاری "هەوڵی خێرا" بە مەبەستی ڕاگرتنی " شەڕی دژ به ژنان" بوو که دەسەڵاتدارانی رژیم ئاخوندی لە ئێران بە شێوەیەكی توند دەستی پێكردووە.
لەم بەیاننامەیەدا داوا لە ڕێبەرانی دەسەڵاتی گەندەڵ و دژە مرۆڤی ئاخوندی دەکرێت کە خۆیان لە سزادانی ژنان و کچان بە هۆی داواكردنی مافەکانیان بۆ سەربەخۆیی جەستەیی و ئازادیی قسەکردن، ئایین و بیروڕا بەدوور بگرن.
ئەم ڕێکخراوە داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی هەموو یاسا و ڕێساکانی پەیوەست بە حیجابی زۆری و هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو هێزانە دەکات کە بەرپرسیارن لە جێبەجێکردنی حیجابی داسەپاو.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی پێداگری له سەر ئەوە كردەوە که رژیمی ئێران "بێ هیچ مەرجێك" ئەو کەسانه ئازاد بکات که به هۆی رەچاو نەکردنی حتجابی زۆری گیراون.