بەپێی هەواڵەکان، بەرە بەیانی ڕۆژی دوو شەممە ٢٢ ی سەرماوەز، حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری سەقز بەناوی "سلێمان کاکەڵا نژاد"ی تەمەن 33 ساڵ کوری هاشم، لە زیندانی ناوەندی شاری مەراغە لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات بەڕێوەچوو.
بەپێی هەواڵەکان، بەرە بەیانی ڕۆژی دوو شەممە
٢٢ ی سەرماوەز، حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری سەقز بەناوی "سلێمان کاکەڵا نژاد"ی تەمەن 33 ساڵ کوری هاشم، لە زیندانی ناوەندی شاری مەراغە لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات بەڕێوەچوو.
ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٣٣ ساڵە خێزاندارە و کچێکی تەمەن چوار ساڵانی هەیە.
سلێمان بە تاوانی پەیوەندییدار بە ماددەی هۆشبەری لە ساڵی ١٣٩١ی هەتاویەوە دەستبەسەر و لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ٩٢ی هەتاوی دادگای رژێم لە شاری مەراغە حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپاند. بەڵام ناوبراو لە کاتی دادگایی کردنیدا ئەو تاوانەی ڕەت کردبۆوە و گووتبووی کە ئەو ماددە هی ئەو نەبووە.