سەرلەبەیانی پێنجشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ۱۴۰۳، بەکرێگیراوانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ترۆریستی ورمێ هەڵیانکوتایە سەر گوندی حاجیاوای سەر بە شاهیندژ و چوار كەسی ئەو گوندەیان گرتوە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستنەوە.
گرتنی ئەو هاووڵاتییانە بە هاوکاریی بەکرێگیراوانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاهیندژ، بەبێ فەرمانی دادگا و بە لێدان و توندوتیژی بووە.
ناوی ئەو چوار کەسە بە عوسمان عەباسی، ڕەحمان خوسرەوی، هێمن عەلیزادە و شەهرام سوڵتانی پشتڕاست کراوەتەوە.
هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کە ئەو چوار هاووڵاتییە لە پێوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمی نەورۆزی کوردستان گیراون.
سەرەڕای بەدواداچوونی کەسوکاری ئەو هاووڵاتیانە، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆی گرتن و تۆمەتەکانیان و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەردەستدا نییە.