سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕای گەیاند، ئه‌گه‌ر به ته‌نیاش بمێنینه‌وه، به نینۆكه‌كانمان شه‌ڕ ده‌كه‌ین.
پێنجشه‌ممه ٢٠ی بانەمەڕ ١٤٠٣، بێنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌كانی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای سه‌باره‌ت به ڕاگرتنی هه‌ندێك له هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان بۆ ته‌له‌ئه‌ڤیڤ له ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ر ڕه‌فه‌ح، ڕه‌ت كرده‌وه.
بێنیامین ناتانیاهۆ هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر پێویست بكات هێرش بكه‌نه سه‌ر ڕه‌فه‌ح، ئاماده‌ن به ته‌نیایش ئه‌و هێرشه بكه‌ن.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل وتیشی، ئه‌گه‌ر ناچار بین ئاماده‌ین به نینۆكه‌كانمان شه‌ڕ بكه‌ین و خاوه‌نی نینۆكێكی زۆریشین و "خوا"یش یارمه‌تیده‌رمان ده‌بێت.