ناوەندە ئەمنیەتیەکان وئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئاخوندی لە ساڵانی سەرەتای جوڵانەوەی ماف خوازانەی گەڵی کوردستان و بە دوای پێکهاتنی سازمانی خەبات، بە بەردەوامی هەوڵی زەربەت دان لە بەرپرسان و کادرو پێشمەرگەکانی سازمانی خەباتی داوە و بە تایبەتیش رێزدار کاک بابەشێخ حوسەینی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات لە سەرووی هێرشەکانی دەزگای ...
ناوەندە ئەمنیەتیەکان وئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئاخوندی لە ساڵانی سەرەتای جوڵانەوەی ماف خوازانەی گەڵی کوردستان و بە دوای پێکهاتنی سازمانی خەبات، بە بەردەوامی هەوڵی زەربەت دان لە بەرپرسان و کادرو پێشمەرگەکانی سازمانی خەباتی داوە و بە تایبەتیش رێزدار کاک بابەشێخ حوسەینی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات لە سەرووی هێرشەکانی دەزگای ترۆری رژیمی ئاخوندی دابووە. بەر٠Žیزیان تا ئێستا لە ئاکامی پیلانگیرییە یەک لەدوای یەکەکانی ترۆریستانی ئێران چەندین جار بە خۆشیەوە لە مەرگی حەتمی ڕزگاری بووە. تاقمە ترۆریستیەکانی رژیم دەیان کردەوەی ترۆریستیان لە بەرانبەر سازمانی خەبات بەرێوە بردوە و زیاتر لە 15 کادر و پێشمەرگەی سازمان لە ناوچە و شارە جیاجیاکانی کوردستانی عێراق ترۆر کراون و چەندین بەرپرس و کادرو پێشمەرگەی سازمان بە هۆی کردەوە ترۆریستیەکانی بەکرێگیراوانی ئاخوندی بە سەختی بریندار بوون.
ئاشکرایە بەشێک لەو کردەوە ترۆریستیانە لە دەیەی 1990 زایینی لە بەرانبەر سازمانی خەبات و ژمارەیەکی دیکە لە هێزەکانی کوردستانی و ئێرانی جێگیر لە کوردستانی عێراق و شۆێنەکانی دیکەی عێراق بەرێوە چوون، بەڵام هەوڵ و بەرنامە ترۆریستیەکانی رژیم لە بەرانبەر سازمانی خەبات و بەرپرسان و بنکەوبارەگاکانی، بە بەردەوامی درێژەی هەبووە. وەزارەتی ئیتلاعاتی رژیم هەمووکات وبە شێوەی جودا جودا بەرنامەو پیلانی ترۆریستی بۆ بەرپرسانی سازمان داڕشتوە. تەنانەت لە ساڵی 2003 کە دەگوترێ ڕێژەی کردەوە ترۆریستیەکان کەمبوونەوە بەڵام کردەوە ترۆریستیەکان و هەوڵە بەردەوامەکانی رژیم بۆ زەربەتدان لە رێبەرایەتی سازمان درێژەی هەبوە.
هەر لەماوەی سالانی رابردوو و بە تایبەتی یەکساڵی رابردوو تۆری سیخۆری و چەندین خۆفرۆشی ژن و پیاو کە بە ناوی پێشمەرگایەتی بەڵام بە مەبەستی کردەوەی خەیانەتکارانەی مەترسیدار خۆیان خزاندبوویە ناو ریزەکانی سازمانی خەبات ئاشکرا بوون. بێگومان بەشێکی بەرچاو لە مەئموریەتی ئەو خۆفرۆشانە، جیاواز لە کاری جاسوسی، هەوڵ بۆ ترۆری رێبەریی سازمان و لە سەرویانەوە کاک بابەشێخ حوسەینی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات بووە، کە بە خۆشیەوە بە وریایی ئەندامانی دڵسۆزی سازمان و بەشی ئەمنیەت هەوڵ و بەرنامەکانی ئەو ترۆریست و خۆفرۆشانە پووچەڵ بۆتەوە.
بە ئاگاداری تێکرای دڵسۆزانی سازمانی خەبات دەگەێنین کە لە چەند مانگی رابردوودا هەوڵەکانی رژیم بۆ کاری جاسوسی و تەنانەت ترۆریستی لە بەرانبەر سازمانی خەبات زیاتر بووە، هەر بۆیە پێویستە کادرو پێشمەرگەکانی سازمان بە وریایی زیاتر هەڵسوکەوت بکەن و هەر جۆرە زانیاریەک تەنانەت زانیاریی سەرەتایی، بە ناوەندی ئاسایش و دژە تیرۆری سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران ڕاگەێنن. هەوڵەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم بە شێوەی جۆراوجۆری وەک ئاژاوە نانەوە لە ریزی سازمان، دڵسارد کردنەوەی ئەندامان و پێشمەرگەکان لە ئەرکی شۆڕشگێرانە و هەوڵی ترۆری رێبەرایەتی سازمان لە رێگەی پێشنهادی پووڵ و دارایی و موڵک و خانوو، هەروەها بەڵینیدان بە ژیانی باش بەرێوە دەچن.
جێگەی داخە کە تا ئێستا چەندین کەس لە ریزەکانی سازمانی خەبات و لە دەرەوەی بنکەکانی سازمانی خەبات فریوی دژمنی قین لە دڵیان خواردوە و کەوتوونە داوی خەیانەت و خۆفرۆشی. هەر چەند ئەو کردەوە قێزەونانە زیانی بۆ سازمانی خەبات بە دواوە بووە و بۆتە هۆی سەرهەڵدانی هێندێک کەموکورتیی لە ئەرک و کارەکاندا، بەڵام لە گەڵ ئەوەشدا ئەو ڕاستیە دەسەلمێنی کە سازمانی خەبات نەیارێکی سەرسەختی ڕژیمی ئاخوندیە و ئەو رژیمە سازمانی خەبات و بەرپرسانی بە مەترسی بۆ سەر خۆی دەزانێ.
ناوەندی ئاسایش و دژە تیرۆر لە سازمانی خەبات داوا لە تێکرای دڵسۆزان و هۆگرانی رێبازی پیرۆزی سازمان دەکات بە چاوکراوەیی زیاتر لە پێناو پووچەلکردنەوەی کردەوە ترۆریستی و جاسوسیەکانی رژیم تێبکۆشن و لە پێناو پاراستی گیانی رێبەریی سازمان لە هیچ کردەوەیەکی دڵسۆزانە خۆ مەبوێرن.
هەرلەو چوارچێوەدا خائینان و خۆفرۆشان بە گەل و نیشتمان و بە سازمانی خەبات ئاگادار دەکەینەوە کە دەست لە خەیانەت هەڵگرن و کۆتایی بە خزمەت بە رژیمی نگریسی ئاخوندی بێنن، بیگومان بەردەوامیان لە خەیانەت بە شۆرش روبەروی قورسترین سزای گەلیان دەکاتەوە.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
ناوەندی ئاسایش و دژە تیرۆر
11 دسامبر 2016