زیاتر لە 50 کەس لە نوێنەرانی هەر دوو حیزبی کۆماریخواز
و دیموکرات لە کونگرەی ئەمریکا لە بڕیارنامەی هاوبەشی ژمارە 159ی کونگرە بۆ مەحکوم کردنی رژێمی ئێران بەهۆی کوشتاری 30 هەزار زیندانی سیاسی لە ساڵی 67 و داواخوازیان بۆ رادەست کردنی فەرماندەرانی ئەو کوشتارە بە دەستی دادگا.
ئەو بریارنامەیە لە ژێرناوی "مەحکومیەتی حکومەتی جمهوری ئیسلامی ئێران بە هۆی کوشتاری زیندانیانی سیاسی لە ساڵی 1988 و داخوازی بۆ بەرێوەبەری عەداڵەت بۆ قوربانیان" لەلایەن سێ کەس لە دیارترین ئەندامانی کونگرەی ئامریکا مایک مەک کال سەرۆکی کۆمیتەی ئاسایشی نەتەوەیی، ئەد رویس سەرۆکی کۆمیتەی کاروباری دەرەوە و ئەلیوت ئەنگل سەرۆکی دیموکراتەکان لە کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی مەجلیسی نێونەران پێشکەش کرا و 21ی سیپتامبری 2016 بە شێوەی فەرمی تۆمار کرا.
نوێنەرانی لایەنگری بریارنامەی 159 کە نیوەیان لە حیزبی کۆماری و نیوەکەیتریان لە پارتی دیموکراتی ئەمریکایە، بریتین لە سێ کەس لە سەرۆکی کۆمیتەکان و هەروەها ئەندامانی دیار و سەرۆکی ژێرکۆمیتەکان لە کۆمیتەی دەرەوە.