هێزە سەرکوتکەرەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە، پێنج کۆڵبەریان کە دووانیان هیچیان پێی نەبووە و لە کاتی گەڕانەوە لە خاکی هەرێمی کوردستان بوون، گرتوەو لێدان و شکەنجە کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی كۆڵبەر نیوز; ناوی سێ لەم کۆڵبەرانە بریتییە لە: «محەممەد نیزامی»، «ئارین ڕەزا پوور» و «ئارمان» هەرسێکیان خەڵکی شاری سەقز پشتڕاستکراوەتەوە.
سەرچاوەیەکی ناوخۆیی ڕاگەیاندووە؛ «ئەم کۆڵبەرانە پاش گرتنیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی تروریستی رژیم لە “بوئین”ی سەربە شاری بانە گواسترانەوە و لەوێ لێدان و شکەنجەکراون.