بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، لە ڕۆژی دووشەممە ١٧ی بانەمەڕ۱۴۰۳، سزای داسەپاوی بەندکرانی موحسین قادری، هاووڵاتیی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "گەزگەسك" سەر بە شاری پیرانشار بۆ ڕێی باز گۆڕدراوە و ناوبراو ٢٢ مانگی دیکە لە ماوەی بەندکرانەکەی لە دەرەوەی بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە تێپەڕ دەکات.
موحسین قادری پێشتر بە تۆمەتی ساختەی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردە موخالیفەکانی ڕژیم، لەلایەن بێدادگای بەناو شۆڕشی ڕژیم لە مەهاباد سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.
ئەو هاووڵاتییە مانگی بانەمەڕی ساڵی ڕابردوو لە دۆسیەیەکی دیکە، لەلایەن لقی ١٠٢ی بێدادگای تاوانەکانی دووی پیرانشار بە تۆمەتی ساختەی "تێکدانی ئاسایشی گشتی" سزای سێ مانگ بەندکران و ٤٠ زەربەی قامچیی بەسەردا سەپێندرابوو کە ئەو سزایە بۆ پێبژاردنی بڕی پارەی پێنج ملیۆن تمەن داشکێندرا.