بەپێی هەواڵەکان، سەرەتای ئەم حەوتووە هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیتلاعاتی رژێم لە شاری بۆکان هێرشیان کردە سەر گوندی"قەرەگۆل" و سێ هاووڵاتییان دەستبەسەر کرد و لەگەڵ خۆیان بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستنەوە کە لەو سێ کەسە تەنیا ناوی یەکیان ئاشکرایە ئەویش "هیوا قادری ئەقدەم"ە.
بەپێی هەواڵەکان، سەرەتای ئەم حەوتووە هێزە
سەرکوتگەرەکانی ئیتلاعاتی رژێم لە شاری بۆکان هێرشیان کردە سەر گوندی"قەرەگۆل" و سێ هاووڵاتییان دەستبەسەر کرد و لەگەڵ خۆیان بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستنەوە کە لەو سێ کەسە تەنیا ناوی یەکیان ئاشکرایە ئەویش "هیوا قادری ئەقدەم"ە.
هەواڵدەری کوردپا لە ڕاپۆرتێکدا لەو بارەوە دەنووسێ: هێزە ئەمنیەتییەکانی شاری بۆکان ماڵی ئەو سێ لاوەیان پشکنیەوە و دەستیان گرتووە بە سەر هێندێک کەرەستە و وەسائیلی شەخسی ئەو سێ لاوە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.