بەبۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا سەید نوورەددین واژی(واژەیی)کەسایەتییەکی ئایینیی کوردستان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان بە خانەوادەی واژەیی و حوسەینی و باقی کەس و کاری ڕادەگەینین.
مامۆستا سەید نوورەدینی واژی کەسایەتییەکی پایەبەرز و باوەڕپێکراو و جێگەی ڕێزی خەڵک لە ناوچەی پیرانشار و شارو ناوچەکانی دیکەی کوردستانی ئێران و نەیاری ڕژیمی ئاخوندی بوو.
مامۆستا سەیید نوورەددێن خزم و دڵسۆزی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی، ڕێبەر و دامەزرێنەری سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بوو.
مامۆستا سەید نورەدین کەسایەتیەکی نیشتمان پەروەر و دۆست و خەمخۆری خەڵک بوو، وێڕای ووتنەوەی دەرسی ئایینی ئیسلام، هەوڵی وشیار کردنی خەڵک بۆ خەباتی ئازادیخوازی و نەتەوەو نیشتمانی دەدا.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران پرسەو سەرەخۆشی خۆی بە خزم و دۆستان و کەس و کاری مامۆستا نوورەددین ڕادەگەینێت و هیوادارین بە بەهەشتی بەرین شاد بێت.