پاشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی بانەمەڕی ١٤٠٣، گەنجێکی کورد بە ناوی "موعین تۆفیقپوور"، کوڕی محەممەد، خەڵکی گوندی "چۆمان" سەر بە بانە، بە تەقەی هێزە تروریستەکانی رژیم لە بنکەی سنووری چۆمان کوژراوە.
بە وتەی سەرچاوەكانی هەواڵ ئەم گەنجە کوردە هیچ کەلوپەلێکی هەڵنەگرتبوو و تەنیا لە ڕێگە تێدەپەڕی کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی كوژرا. تەرمی "موعین تۆفیقپوور" کوڕی محەممەد کە بۆ نەخۆشخانەی بانە گواسترایەوە.