رۆژی یەک شەممە 22ی خەرمانانی1394 بەرانبەر بە 13/9/2015 بە مەبەستی پاڵپشتی لە خەڵکی بێ تاوانی جزیزەی کوردستانی ترکیا و باقی شارەکانی تری کوردستان خۆپیشاندانێکی جەماوەریی بەرێوە چوو. ئێوارەی رۆژی یەک شەممە سەعات 2ی دوانیوەرۆ لە شاری یەفلەی وەڵاتی سوئید ، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی وڵاتی سوید گردبوونەوە وڕێپێوانێک دژی سیاسەت و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر شارەکانی کوردستانی ترکیا و کۆمەڵکوژی خەڵکی شاری جەزیرە بەرێوە چوو.
خۆپیشاندانەکە نزیک بە یەک سەعاتی خایاند و و تیایدا چەند دروشم بۆ مەحکووم کردنی سیاسەتەکانی رژیمی ترکیا و پاڵشتی لە خەڵک ووترانەوە. جێگەی باسە لەو خۆپیشاندانەدا بەشێک لە ئەندامانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بەسەرپەرشتی بەرێزان کاک عەتا کەریمی و کاک عەلی عەزیزی ئەندامانی کومیتەی سوئیدی سازمانی خەبات بەشدارییان کرد.