بەپێی راپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنچشەممە ٢٧ی بەنەمەڕی ١٤٠٣،پاش راگواستنی زیندانیەک بە ناوی پەروین موسەوی تەمەن ٥٠ ساڵ وخەڵکی شاری مەراغە،کە لە پەیوەندی بە تۆمەتی ماددە هۆشبەرەکان سزای ئێعدامی بەسەردا سەپاوە، بۆ ژووری تاکەکەسی، زیندانیەکانی بەشی ژنانی زیندانی ورمێ ناڕەزایەتیان دەربڕیوەو بەو هۆیەوە شۆڕش وەڕی کەوتووە.
شایەنی باسە کەم ئەم بەندکارە لە بەندیخانە تووشی شێرپەنجە بوەو دۆخی تەندروستی خراپ راپۆرتی لێ دراوە.