سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵێک و ٢٨ ڕۆژ بەسەر دگرتنی سیامەک هەیاسی و ئالان داغدار، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵكی گوندی "حاجیاوا" سەر بە شاری بۆکان، تاکوو ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە و لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ڕاگیراون.
ئەم دوو هاووڵاتییە پاش گرتنیان لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەر و بەناو ئەمنیەکانی رژیم لە بۆکان، بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی رژیم لە ورمێ ڕاگوێزران و دواتر پاش تێپەڕبوونی ٥ مانگ لە گرتنیان و لێپرسینەوە، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ کران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سیامەک هەیاسی بۆ ماوەی ١٠٩ ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسیدا بووە و بەتوندی شکەنجە دراوە.
ئەم دوو هاووڵاتییە لە ماوەی بەندکرانیان دا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کراون. تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەم هاووڵاتییانە، "هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی" و "ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی دژ بەحکوومەتی ئێران" ڕاگەیەندراوە.