ئه‌مڕۆ ٣٠ بانه‌مه‌ڕی ١٤۰۳ی، به‌رانبه‌ر به ١٩ی مانگی مەی ٢٠٢٤ - ۹۷ـەمین ساڵڕۆژی لەدایک بوونی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی, ڕێبەر و دامەزرێنەری سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران و یەکێک لە دیارترینی ئەو ڕێبه‌ر و پێشه‌وا نیشتمانپه‌رو دڵسۆزانه‌ی کوردستانه کە ژیان و تەمەنی خۆی لە پێناو گەیشتنی گەلی كورد بە مافی ڕەوا، تەرخان كرد. مامۆستا شێخ جەلال لە پێناو ئازادی و سەربەرزی خەڵكی كوردستان، سەربەرزانە تێكۆشاو ڕابردوویەکی زێڕینی بە دامەزراندنی سازمانی خەبات تۆمار كرد‌و داهاتویەکی ڕوونی بۆ خەباتی ئازادیخوزای و ڕزگاریخوزای و بەرابەری میللەتی کوردی ستەم لێکراو لە ئێران دا مسوەگەر كرد.
ڕێبه‌ری پایه‌به‌رز و ناوداری کورد، مامۆستا شێخ جه‌لالی حوسەینی لە ٢٦ی ڕەجەب ی ساڵی ١٣٤٦ی كۆچی مانگی و ١٣٠٦ی كۆچی خۆری بەرانبەر بە ١٩٢٧ی زایینی، لە شاری بانە لەو خانووی پەنای مزگەوتی وسوو ئاغا كە بە مزگەوتی شێخ ساڵح دەناسرێ لە دایك بووەو له ته‌مه‌نی ٦٧ ساڵی دا له ٣٠ ی پووشپه‌ری ١٣٨٩ کۆچی خۆری به‌رامبه‌ر به ٢١ی جولای ی ٢٠١٠ له یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌ریمی کوردستان کۆچی دوایی کرد و ماڵئاویی یه‌کجاری لێ‌کردین. مامۆستا به کۆچی دوایی خۆی که‌لێنێکی گه‌وری خسته ناو کۆڕی پیاو چاکان و مرۆڤه خاوه‌ن هه‌ڵوێسته‌کان و خه‌مێکی گه‌وره‌ی بۆ ئێمه په‌یڕه‌وانی رێباز و که‌س و کاره‌کانی به‌جێ هێشت. جەنابی مامۆستا سەیید جەلال،ماوەی ۶۷ ساڵ لە تەمەنی پڕ له شانازی تەرخانی ڕێگەی ئازادی نەتەوەو نیشتمان و شۆڕش لە بەرانبەر دەسەڵاتی دیکتاتۆری شاە و ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی کرد و چالاكانە تێكۆشاو و لەو ڕێگەیەدا وێڕای بوونی چەندین کۆسپ و تەگەرەی جۆراوجۆر, بۆ چرکەیەکیش کۆڵی نەداو هەتا دوایین هەناسەی، له ناو ڕیزه‌کانی سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێران دا، وه‌ک مامۆستا و ڕێنوێن و ڕێبه‌ر، پێشه‌وایی کردین و له‌و سۆنگه‌وه وانه‌ی کوردایه‌تی و خۆشه‌ویستی خاک وگه‌ل و تێکۆشانی به‌رده‌وام له پێناو ئازادی نه‌ته‌وه و نیشتمانی له دڵی خه‌باتیه‌کاندا تۆختر و پڕ ڕه‌نگتر ده‌کرد.
مامۆستا هه‌ر له‌و سۆنگەیەوە فێری کردین که له خه‌بات و تێکۆشان دا ماندوو نه‌بین، به‌ڵکو به‌هیز و خۆڕاگر بین و بۆ وه‌دی هاتنی ئاوات و ئامانجه‌کانمان له هیچ هه‌وڵ و تێکۆشانێک کۆتویی نه‌کین و بۆ ساتێکیش ده‌ست له مافه ره‌واكانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان هه‌ڵنه‌گرین و هه‌رگیز له سه‌ركه‌وتن دا له‌خۆبایی نه‌بین و له‌هه‌مان کاتیش‌دا له شكستیشدا بێ هومێد نه‌بین. جه‌نابیان خه‌باتیه‌کانی فێرکرد که ئه‌گه‌ر كوردایه‌تیش گران بێت، به‌ڵام خیانه‌ت نه‌كردن ئاسانه‌و ئەگەر هه‌ر که‌سێک ناتوانێ له ڕیزی شۆڕشگێراندا بمێنێته‌وه لانیکه‌م خیانه‌ت به ڕێبازی پیرۆزی شه‌هیدان و سازمانی خه‌بات نه‌کا و نه‌چێته ڕیزی دژمنانه‌وه. ڕۆڵ و کاریگه‌ری جه‌نابی مامۆستا له زۆر بواره‌وه گه‌لێک سه‌نگین و کاریگه‌ربوون. مامۆستا وێڕای ئه‌وه‌ی که ڕێبه‌رێکی زانا‌و تێکۆشه‌رێکی دڵسۆز و وه‌فادار و مامۆستایی ئاینی بوو، له هه‌مان کات دا ڕۆشه‌نبیر و زمان‌زان و کوردیزانێکی که‌م وێنه‌بوو، شا‌عیر و نووسه‌رێکی به‌توانا و شۆڕشگێڕ بوو که زۆرێک له ژیاننامه و یاده‌وه‌ری شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات، بابه‌ت ونووسینه‌کانی ڕادیۆ ده‌نگی خه‌باتی کوردستان و ڕۆژنامه‌ی تێکۆشان، به‌خامه و ئه‌ده‌بیاتی ڕه‌نگینی جه‌نابیان نوسراون و له‌هه‌مان کات دا خاوه‌نی سەدان هۆنراوه و بابه‌تی به‌پێز وپڕ ناوه‌رۆکی ئه‌ده‌بین.
مامۆستا له دوای خۆیی رێبازێکی جێهێشتووه که ئه‌مڕۆ گه‌لی کوردستانی ئێران شانازی پێوه ده‌که‌ن. ڕێبازێک که ڕه‌مزی کوردایه‌تی و پێشه‌نگی کاروانی خه‌باتێکی پاک و بێگه‌رده‌و بۆ ئامانج و داخوازیه‌کانی کورد، به‌ڕێبه‌رایه‌تی سکرتێری دڵسۆز و وه‌فاداری گه‌له‌که‌مان کاک بابه‌شێخ حوسەینی، هه‌نگاو به‌هه‌نگاو به‌ره‌و لوتکه‌ی سه‌رکه‌وتن دەڕوات. ڕێبازێک که هیچ لایه‌ن و باسێکی له گه‌ل و جه‌ماوه‌ره‌که‌ی شاراوه نیه‌و نزیک ۴۴ ساڵه، ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و پێش ده‌چێ و گه‌شه ده‌کا.
له یادی له‌دایکبوونی ڕێبه‌ری خۆشه‌ویست و ناوداری گه‌له‌که‌مان دا درود و سڵاو ده‌نێرین بۆ گیانی پاکی و په‌یمان و به‌ڵێنی درێژه‌دان به خه‌بات و تێکۆشانی له ڕیزه‌کانی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران دا له‌گه‌ڵ نوێ ده‌که‌ینه‌وه. به‌رزو به‌ڕێز بێ ٣٠ی بانه‌مه‌ڕ، ساڵڕۆژی له‌دایکبوونی مامۆستای نه‌مر و پایه‌به‌رزمان مامۆستا شێخ جه‌لال حوسەینی.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران -کومیته‌ی ناوه‌ندی
2024-05-19