رۆژی پێنج شەممە 25ی سەرماوەزی 1395 جان کربی
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، روسیە و رژێمی ئیران و رژێمی ئەسەدی بە بەرپرسی درێژەکێشانی شەڕ لە سوریە زانی.
ناوبراو وتی: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جان کێری، بە چارەسەری سیاسی قەیران و شەڕی ناوخۆی سوریە ئومێدوارە و بۆ گەیشتن بە ئاگربڕی سەرانسەری لەو وەڵاتە لەگەڵ بەرپرسانی دەرەوەی تورکیە، قەتەر و روسە تەلەفوونی قسەی کردوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سیاسەتی روسیە لە سوریەی بە شکستخواردوو پێناسەکرد و وتی: شکستی خواردووە، بیرۆکەیەک هەیە کە پێی وایە دەکرێ بە شەڕ چارەسەری قەیران و شەری ناوخۆی سوریە بکرێ. دەوڵەتی مسکۆ بۆ کۆتایی هێنان بە کوشتار و برسیەتی خەلکی مەدەنی سوریە و بەکارهێنانی چەکی شیمیایی لە دژیان، فشاری پێویستی نەخستە سەر رژێمی ئەسەد.