جارێکی تریش بێ هێزی و لاوازی هێزی ئاسمانی ڕژیم و هه‌موو لایه‌نه سهرکوتکهرهرهکانی تری ڕژیم بۆ هه‌موو لایه‌ک ڕوون بۆوه. هێزی ئاسمانی ڕژیم و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته بۆدهڵ و گه‌نده‌ڵه‌که‌ی ویلایه‌تی فه‌قیه نه‌یان توانی و نه‌یان زانی که خراپی دۆخی که‌ش و هه‌وا ده‌بێته سه‌ره‌تایی مه‌رگی کۆڵێک له ئاخوندی بوده‌ڵه و مێشک گه‌نیوو، که له‌نێویان دا سهرهۆککۆمارهکهیان، که له‌ژێر شانۆیه‌کی هه‌ڵبژاردنی سه‌یرو سه‌مه‌ره و به‌ده‌نگی زیاد له ٣ له‌سه‌دی ده‌نگده‌ران، واته دروست ئه‌و ڕێژه‌یه‌یی که سه‌ر به دام و ده‌زگاکانی ڕژیمن و ده‌ستیان به خوێنی ڕۆڵه‌کانمان سورکردوه.
له‌لایه‌کی تریشه‌وه پاش ١٦ سه‌عات لێگه‌ڕین له مه‌ودایه‌کی زۆر کورت دا نه‌یان توانی پاشماوه‌ی لاشه‌ی بۆگه‌نیوی ئه‌و ئاخوندانه و هێلیکۆپته‌ره ڕزیوهکهیان بدۆزنه‌وه، سه‌ره‌نجام شەوی ڕابردوو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی تورکیا توانی بە دەستنیشانکردنی سەرچاوەی گەرما کە بەهۆی سووتانی کۆپتەرەکە و تەرمەکانەوە دروست بووە، کۆئۆردینیاتی شوێنی ڕووداوەکە بدۆزێتەوە و بیداتە ڕژیم. سەرەڕای هەموو ئاماژە و فیگەرەکانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ڕژیم خۆی نەیتوانی ناسنامەیەکی لەو شێوەیە بکات و ناچار بوو داوای یارمەتی لە تورکیا بکات. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه هه‌ر له‌سه‌ره‌تایی هه‌واڵی وون بوونی هێلیکۆپته‌ره‌که‌ی سه‌رۆککۆماری ڕژیمه‌وه، خه‌ڵکی سته‌م دیده‌ی ئێران و کوردستان له تۆۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان دا ده‌ستیان به بڵاوبونه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆی ئاهه‌نگ گێڕان کرد و ئه‌و خۆشی و شادیه‌یان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی ڕێگه‌ی ئازادی به‌ش کرد. له هه‌مان کات دا خه‌ڵکی فریوخۆر و سه‌رانی ڕژیم تا به‌یانی خه‌ریکی نزابوون و خوای گه‌وره ئومێد و هیوای له دڵی ئه‌و چڵکاوخۆرانهدا کرده بڵقی سه‌ر ئاو.
بێگومان خۆشتربوو که هه‌م ڕه‌ئیسی قاتڵ و هه‌میش سه‌رانی ڕژیم له لایه‌ن خه‌ڵک و که‌سوکاری شه‌هیدانه‌وه, به‌تایبه‌تیش شه‌هیدانی ٦٧ که به‌فه‌رمانی ئه‌و جه‌لاده و چه‌ند جه‌لادێکی تر زیاتر له ٣٠ هه‌زار زیندانیی سیاسیی موجاهید و ئازادیخواز لە زیندانەکانی ئێڤین لە تاران، گوهەردەشت کەرەج و زیندانەکانی دیکەی ڕژیمی ئاخوندی لە ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژدا له سێدارە دران، دادگایی بکرابانایهو به‌سزای دژمنکارانه‌ی خۆیان گه‌یشتبان، به‌ڵام مه‌رگێکی زاتی له‌و شوێوه و دۆزینه‌وه‌ی شێواوی و سوتاوی لاشه‌ی ئه‌و جه‌لادانه به‌و شێوه، تا ڕاده‌یه‌ک سوکنایی به‌دڵی داخداری خه‌ڵکئ ئێران و کوردستان دا دێنێ و ڕووڕه‌شی و لاوازی دژمنێکی قه‌واره گه‌وره به‌ڵام بوده‌ڵه و مێشک گه‌نیوی ئاخوندی گوێ ته‌پیوو ده‌رده‌خا. خه‌ڵکی ئێران و کوردستان ئێستا زۆر له‌جاران زیاتر بۆیان ده‌رکه‌وت که ئه‌م ڕژیمه له ڕووخانی یه‌کجاره‌کی نزیکه‌و ئێستاش سه‌مای مه‌رگی ڕێبه‌ره‌کانیان یه‌ک به‌دوای یه‌ک به‌و شێوه ده‌بینین. پیرۆزه له هه‌موو تێکۆشه‌رێکی ڕێگه‌ی ئازادی، به‌تایبه‌ت ڕێبوارانی ڕێگه‌ی پیرۆزی ڕێبازی کوردایه‌تی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
پیرۆزه له بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و هه‌موو خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری ئێران و کوردستان.