پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی یەکشەممە، ٣٠ی بانه‌مه‌ڕی ١٤٠٣ی هه‌تاوی، به‌هۆی که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلکۆپێتێر، ئاخوند ئیبراهیم ڕەئیسی جینایه‌تکار و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوە و چەند کەسی دیکە لە گەورە بەرپرسانی ڕێژیم کوژران.
سه‌رانی ڕژیم له یه‌که‌م ساته‌وه ئاگاداری که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیکۆپته‌ری هه‌ڵگری ئه‌و گه‌وره ئاخوندانه بوون، به‌ڵام ڕژیمی گه‌نده‌ڵی ئێران، وه‌ک هه‌میشه به په‌نابردنه به‌ر درۆ و چه‌واشه‌کاری، له ترسی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ر و بۆ کۆنتۆڕکردنی شاره‌کان، پاش زیاتر له ١٦ سه‌عات هه‌واڵی کوژرانیان ڕاگه‌یاند.
بێگومان له‌ناوچوونی ئاخوند ڕەئیسی یەكێك لە مۆرە جینایەتكارەكانی دەسەڵاتی ئاخوندی له ئێران و نزیك له خامنەیی ڕێبەری زاڵمی ڕژیم، زەربەتێكی گەورە بوو لە دەسەڵاتی دیكتاتۆر و مەزهەبی ئاخوندی له ئێران‌دا.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران كوژرانی ئاخوند ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ڕژیم و پاسدار حوسەین ئەمیر عەبدوڵاییان و چەند بەرپرسی تاوانكاری دیكە بە دەستكەوت و سەركەوتنێك بۆ گەڵانی ستەم لێكراوی ئێران و گەلی كورد بە تایبەت دەزانێ.
لە دوای كوژرانی ئیبراهیم ڕەئیسی وحوسەین ئەمیر عەبدوڵایبان، سەرەڕای گرتنەبەری ڕێوشوێنی تووند و هەڕەشەکانی ده‌زگا سه‌رکوتگه‌ره‌کانی ڕژیم، خەڵكی تینووی ئازادیی لە زۆربەی شار‌و ناوچەكانی ئێران، شادی و شایی و دلخۆشیان دەربڕی و شیرینیان بەخشیه‌وە. دەربڕینی شادی و دڵخۆشی، لە هەڵوێستە بەجێ و چاوەڕوانكراوەكانی گەلانی ئێران بە تێكڕا، وە جەماوەری كوردستانە به تایبەتی.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران كوژرانی ئیبراهیم ڕەئیسی قاتڵی سەدان زیندانی تێكۆشەری سیاسی كورد‌و ئێرانی، هەروەها كوژرانی چەند بەرپرسی تاوانباری دیكەی ڕژیم، بە تۆڵەیەكی گەورەو زەربەتێكی كاریگەر لە پێكهاتەی دەسەڵاتی دیكتاتۆری لە ئێران دەزانی.
دڵنیاین ڕۆحی شەهیدانی شۆڕشی ژینا و شەهیدانی جوڵانەوەی ئازادیخوزای گەلی كورد‌و گەلانی دیکەی ئێران و ڕۆحی هەزاران زیندانی سیاسی ساڵی ١٣٦٧ی کۆچی خۆری. که له‌لایه‌ن رەئیسی و چەند ئاخوندی دیكە بە شەهادت گەیشتن و ئیعدام كران، بە مەرگی ئاخوند ڕەئیسی و تاوانكارانی دیكە شاد دەبێ.
بەو هومێدەی بە زوویی ڕووخان و لە ناوچوونی دەسەڵاتی جینایەتكاری ئاخوندی و هەموو تاوانبارانی دژ بە خەڵک و ئازادی وڵات جێژن بگرین.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
كومیتەی ناوەندی
۳١ ی بانەمەڕی ۱۴۰۳ ی كۆچی خۆری