بەپێی راپۆرتی سەرچاوە هاواڵیەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣، دوو هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی سەلاح سۆڵتانی و"ئەمیر فەقێ" خەڵکی گوندی "خورینج"ی پیرانشار لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی رژیم گیراوەو بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
شایانی باسە کە هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆی گرتن و تۆمەتە وەپالنراوەکانی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
لەگەڵ گرتنی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "تاهیر زێوە"، کوڕی کەریم و خەڵکی شاری پیرانشار، ژمارەی گیراوەکانی ئەم شارە لە یەک ڕۆژدا گەیشتە سێ کەس.
ناوبراو لە ٢ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٣ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە گیراوە.