سەید بەهادین حسێنی، هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە بە دانانی بارمتەی لە زیندان ئازادکرا.
ڕۆژی سێشەمە ١ جۆزەردانی ١٤٠٣، «سەید بەهادین حسێنی» هاووڵاتیی خەڵكی گوندی «کەسنەزان» سەربە شاری دیواندەرە، پاش تێپەڕینی ٨ مانگ بەندکران، بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی كاتی تا کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوە لە زیندان ئازادکرا.
هەروەها ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "لوقمان حاجی خۆش"، تەمەن ٤٠ ساڵ، خەڵکی گوندی "کۆنە قەڵا"ی سەر بە شنۆ، بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەن تا کاتی دادگاییەی بە شێوەی کاتی لە ئازاد کرا.