بەپێی هەواڵی هەواڵدەری ئاسوشیتدپرێس باراک ئوباما ئەگەر چی لە واژۆ کردنی نوێکردنەوەی قانوونی 10 ساڵەی ئابڵوقەکانی سەر رژێمی ئێران خۆی بوارد، بەڵام رێگەی دا ببێتە قانوون.
جاش ئەرنێست وتەبێژی کۆشکی سپی گوتی:
باراک ئوباما بڕیاری داوە رێگە بدات کە بەبێ واژۆی ئەو، نوێکردنەوەی ئابڵوقەکانی سەر رژێم بێتە قانوون.
بەپێی قانوونی بنەڕەتی ئەمریکا سەرۆک کۆمار 10 رۆژ دوای پەسەندکردنی بڕیارێک لەلایەن کونگرەوە کاتی هەیە کە ئەو بریارە واژۆ یان ویتۆ یان رێگە بدات بەبێ واژۆی ئەو لە کاتێکدا کۆنگرە لە کاردا بێ، بێتە قانوون.
واژۆ نەکردن ئوباما رێگر نابێ لەبەر دەم نوێکردنەوەی قانوونی ئابڵوقەکانی دژ بە رژێمی ئێران.
|