فەردین وەیسی، کۆڵبەری خەڵکی شاری سنە کە ڕۆژی شەممە ١٨ی خاكەلێوەی ١٤٠٣ لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی شاری بانە بە تەقەی تروریستە چەكدارانی حکوومەت بە سەختی بریندار بوو، باری تەندروستیی ناجێگیرە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، زیاتر لە ٢٠٠ فیشەکی ساچمە بەر جەستەی ئەو كۆڵبەرە کەوتووە و پزیشکەکان ئاگاداریان کردووەتەوە کە پێویستیی بە نەشتەرگەری بۆ دەرهێنانی فیشەکەکان هەیە.