فەرمانداریی و هێزەکانی ئیتلاعات تروریستی رژیم لە شاری سەردەشت هەڕەشەیان لە دووکاندارانی ئەو شارە کردووە کە بۆ شینگێڕیی ڕەئیسی دووکانەکانیان دابخەن.
بەپێی زانیارییەکان ڕۆژی ٣ی جۆزەردان هێزەکانی ئیتلاعات تروریستی رژیم لە شاری سەردەشت بە دووکاندارانی بازاڕچەی ئەو شارەیان وتووە کە ڕۆژی هەینی بە هۆی ماتەمینی ڕەئیسییەوە پشووی فەرمییە و دەبێت دووکانەکانتان دابخەن.
پاش ئەوەی دووکانداران وتوویانە کە بۆ هیچ بۆنەیەک تاکوو ئێستا دووکانیان دانەخستووە و سبەیش دایناخەن، هێزەکانی ڕژیم هەڕەشەیان کردووە کە ئەگەر دووکانەکانتان دانەخەن جگە لە سزای نەختی، سزای دیکەشیان بەسەردا دەسەپێنرێت.
ڕۆژی چوارشەممە ٢ی جۆزەردان سپای تروریست پاسداران و شۆرای شاری ڕژیم لە بۆکان، سەرەخۆشییان بۆ ئیبراهیمی ڕەئیسی داناوە كە دەگوترێ جگە لە ژمارەیەک لە جاش و بەسیجی سەر بە ڕژیم، کەسی دیکە بەشداریی نەکردووە.
هەروەها ڕۆژانی ڕابردووشلە شاری مەهاباد فشاریان خستبووە سەر بازاڕیانی ئەو شارە دووکانەکانیان دابخەن.