ژینا مودەڕس گورجی، چالاکی مافی ژنان و ڕۆژنامەنووسی خەڵکی سنە، لە لایەن لقی ١ی بێدادگای بەناو ئینقلابی ڕژیم لە شاری سنە بە تۆمەتی ساخته "پێکهێنانی گرووپی نایاسایی بە ئامانجی تێکدانی ڕژیم"، بە ١٠ ساڵ زیندانی و بە تۆمەتی ساخته "هاوکاری لەگەڵ گرووپ و وڵاتانی دژبەری ڕژیمی ئێران" بە ١٠ ساڵ زیندان و بە تۆمەتی ساخته " تەبلغات دژی ڕژیم" ١ ساڵ زیندانی تەعزیزی و به کۆی گشتی ٢١ ساڵ زیندان و دوورخستنەوەی بۆ زیندانی هەمەدان به سەریدا سەپاوە کە
لە کۆی گشتیی ٢١ ساڵ حوكمداران، سزای ١٠ ساڵ زیندان و دوورخستنەوە بۆ زیندانی هەمەدان جێبەجێ دەكرێت.