یه‌ک شه‌مه‌ 

8 ره‌زبه‌ر2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

سەپاندنی سزای ٦ ساڵ زیندانی بە سەر پارێزەری ماشاڵڵا کەرەمی

سەپاندنی سزای ٦ ساڵ زیندانی بە سەر پارێزەری ماشاڵڵا کەرەمی
دەنگی خەباتی کوردستان

ئەمیر حسێن کوهکەن، پارێزەر و ئەندامی ناوەندی پارێزەران و بەرپرسی دۆسییەی یاسایی ماشاڵڵا کەرەمی باوکی کۆمار کەرەمی کە لە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١ لە ئێران شەهید کرا، لەلایەن لقی دووی بێدادگای بەناو شۆڕشی ڕژیمەوە لە شاری کەرەج ٦ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانە کە بڵاو کراونەتەوە، تا ئێستا بە فەرمی تۆمەتی ئەم پارێزەرە ڕانەگەیەندراوە.
عەلی شەریفزادە ئەردەکانی پارێزەرەکەی دیكه‌ی ماشاڵڵا کەرەمی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە دەزگای قەزایی رژیم حوکمی ٦ ساڵ زیندانی بە سەر باوکی کۆمار کەرەمیدا سەپاندووە و دوای ئه‌وه‌ هه‌واڵی سه‌پاندنی  ٦ ساڵ  زیندانی به سه‌ر پارێزه‌ر ئه‌میرحسێن كوهكه‌نیشدا ڕاگەیاندووە.‌
کۆمار کەرەمی لە رەوتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١ و دوای بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی چلەی شەهید حەدیس نەجەفی و پارسا ڕەزادووست، کە لە خۆپیشاندانەکان شەهید کرابوون گیراو دوای بە وەپاڵدانەوەی چەند تۆمەتی ساختە، لەسێدارە درا.

4 مانگ و 2 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەپاندنی سزای ٦ ساڵ زیندانی بە سەر پارێزەری ماشاڵڵا کەرەمی

سەپاندنی سزای ٦ ساڵ زیندانی بە سەر پارێزەری ماشاڵڵا کەرەمی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران