بەپێی هەواڵی ماڵپەری “هەنگاوâ€، حوسێن عوسمانی، کوری ساڵح و خەڵکی شاری مەهاباد دوایی ماوەی 3 ساڵ لە دەستبە سەرکران لە بەندیخانەی ورمێ، بارودۆخی نالەبارە و تاکو ئێستا تەنها 3 جار مافی چاوپێکەوتنیان پێ داوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەری “هەنگاو”، حوسێن عوسمانی،
کوری ساڵح و خەڵکی شاری مەهاباد دوایی ماوەی 3 ساڵ لە دەستبە سەرکران لە بەندیخانەی ورمێ، بارودۆخی نالەبارە و تاکو ئێستا تەنها 3 جار مافی چاوپێکەوتنیان پێ داوە.
ئەم بەندکراوە تەمەن 50ساڵە و ساڵی 1392ی هەتاوی لەگەڵ سابیر شێخ عەبدوڵڵا و دیاکۆ ڕەسووڵ زادە دەستبەسەر و تاوانی بۆبمڕێژ کردنی پارکی سەید قوتبی مەهابادی لەدژی سپای پاسدارانی خرایە پاڵ و ساڵی 1394 دادگایی مەهاباد سزای لەسێدارەدانی بەسەریان دا سەپاند.
ئەم سێ بەند کراوە کوردە لە سێ مانگی یەکەمی دەستبەسەر کرانیان بە شێوەیەکی دڕندانە لەژێر ئەشکەنجەی هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژێم بوونە و ناچار بە دانپێدانانی تەلەڤیزیۆنی کراون.
ئەم سێ بەندکراوە نزیک بە یەک ساڵ لە زیندانی تاکەکەسی هێزە ئەمنیەتیەکانی رژێم لە شاری ورمێ لە ژێر ئەشکەنجەو ئازار دا ڕاگیران و دواتر ڕەوانەی دادگای رژێم لە شاری مەهاباد کران و بە تاوانی بەشداری لە بۆبمڕێژ کردن و ئەندامەتی لە یەکێک لە هێزە کوردیەکان گوازراونەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ.
هیچکام لەو سێ کەسە مافی بوونی پارێزەریان پێ نەدرا و هەروەها حوسەین عوسمانی سەرەڕایی ئەوەیکە لە دادگا ڕایگەیاندبوو لە ژێر ئەشکەنجە دا ناچار بە دانپێدانان کراوە و ئاسەواری ئەشکەنجە کرانەکەی بە قازی نیشان دابوو،بەڵام قازی جەلادی رژێم هیچ بایەخێکی بە قسەکانی نەدابوو.
جێگایی ئاماژەیە کە لەسەر بڕیاری تایبەتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ حوسین عوسمانی بۆ بەندی 10 بەندی تایبەت بە مادە هۆشبەرەکان، سابیر شێخ عەبدوڵڵا بۆ بەندی 2 و دیاکۆ ڕەسووڵ زادە بۆ بەندی لاوان گووازراونەتەوە و هەرسێ کەسیان لەپێوەندی لەگەڵ میدیاکان لەژێر ئەشکەنجە و گوشار دان.