هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەردەوام بوون لەسەر رێبازی سازمانی خەبات و شۆرشى مافخوازانە

بەردەوام بوون لەسەر رێبازی سازمانی خەبات و شۆرشى مافخوازانە
عەلی بەهرامی

مێژووی جولانەوەی گەلی کورد قۆناغی سەخت و پر لە کەندوکۆسپی بە خۆیەوە بینیوە، قۆناغی ئەوەندە سەخت کە هەموو کەس نەیتوانیوە خۆی لە بەر راگرێ‌. قۆناغی ئەوتۆ کە هەڤاڵ لە سەر هەڤاڵ نەگراوەتەوەو دایک ڕۆڵەی خۆی لە ترسی گیانی جێ‌ هێشتوە. برسیەتی، نەبوونی، بێ‌ رێ و شوێنی،





















مێژووی جولانەوەی گەلی کورد قۆناغی سەخت و پر لە کەندوکۆسپی بە خۆیەوە بینیوە، قۆناغی ئەوەندە سەخت کە هەموو کەس نەیتوانیوە خۆی لە بەر راگرێ‌. قۆناغی ئەوتۆ کە هەڤاڵ لە سەر هەڤاڵ نەگراوەتەوەو دایک ڕۆڵەی خۆی لە ترسی گیانی جێ‌ هێشتوە.  برسیەتی، نەبوونی، بێ‌ رێ و شوێنی، سەرمای سەخت و گەرمای تاقەت پڕوکێن ئه‌‌‌مانه‌‌‌و زۆر شتی دیکه‌‌‌ لە سەختیە بەردەوامەکانی خەباتی شۆڕشگێڕانەی نەتەوەی کورد بوون و تا سه‌‌‌رکوتن به‌‌‌رده‌‌‌وام  دەبێ و هەتا مافه‌‌‌کانمان دابین دەبێ، هەر دەمێنین و ئەو قۆناغانە مرۆڤی لە خۆبوردوی گەرەکەو تێ‌ چووی زۆریشی دەوێ‌.







سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران وەک یەکێک لە هێزە هەمیشە لە مەیدانەکانی خەباتی مافخوازانە و ئازادیخوازانەی کورد، بەشێکی بەرچاوی مێژووی کارکردی سیاسی و تەشکیلاتی لە گەڵ سەخت ترین کەندوکۆسپەکان  بەرەو ڕووبووە، ئەو کەندوکۆسپانەی کە بە هەموو کەس تەحمول نەکراو زۆرکەس لە به‌‌‌ری دەرچوون ومەیدانیان چۆڵ کرد. بەڵێ‌ قۆناغی ئەوەندە سەخت و مەترسیدار کە بوون و مانەوەی سازمانی خەباتی خستبوه‌‌‌ مەترسیه‌‌‌وه‌‌‌، قۆناغی ئەوتۆ کە نەدەتواندرا پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ی شەهیدی دەستی تیرۆریستانی تاریک پەرەستی رژێمی ئێران لە کوردستانی ئازاددا بە دەستی خۆمان بنێژین و تەنانەت پرسەو ماتەمی بۆ بگێرین.




قۆناغی ئەوتۆ، کەسی شەهید و منداڵی ساوای شه‌‌‌هیدان، لە بەر نەبوونی و نەداری، نەتواندرا داشداری بکرێن و چاودێری بکرێن. ئەی کە بە ئازارە بیرهێنانەوەی ئەو ڕۆژە سەختانە. ئا له‌‌‌و کاته‌‌‌ حه‌‌‌سته‌‌‌مانه‌‌‌دا بەداخەوە هێندێک ئاگاداری پیلانی دوژمن بوون و لە مەعامەلەدا بوون  لە سەر خۆێنی هەڤاڵانیان، تەنیا لە بەر ئەوە خۆیان خۆش  بژین. ئەوانەی چاویان لە ڕابردوو خوێن و فیداکاری و گیانبازی هەڤاڵەکانیان پۆشی و ئاگادار پیلانی دوژمن بوون و هاوکاری دوژمن بوون، بەڵێ‌  قۆناغێک کە لە بنکەکان نانی تێدا نەبوو لە عەنباردا خواردەمەنی وجودی نەبوو. قۆناغێک کە پێداویستیەکان و شتە بە کەڵکەکان هەرزان فرۆش دەکرا بۆ دابین کردنی خواردنی ڕۆژانە. ئەو کاتانەی کەمترین وسەرەتایی ترین پێداویستی ژیان دەست هاوڕێبازانی سازمانی خەبات نەدەکەوت، بەڵام رێبوارانی دڵسۆزی رێبازی شەهیدان وەک کێو لە بەرانبەر سەختیەکاندا خۆیان راگرت و بەردەوام بوون تا سازمانی خەبات بەردەوام بێ‌ لە کاروانی شۆڕشگێڕانەو نیشتمانیانەی. 




لێرەدا جێگەی خۆیەتی درودی بێ‌ پایان بنێرین بۆ رۆحی پاک و بێگەردی شەهیدانی سوورخەڵات و سڵاو و درود بۆ گیانی پاکی مامۆستا سەید جەلال حوسەینی رێبەر و دامەزرێنەری سازمانی خەبات کە هەموو تەمەنی خۆی تەرخان کرد بۆ گەیشتنی گەلی کورد بە ئازادی و بەردەوام بوو لە خەباتی کۆڵنەدەرانە لە بەرانبەر دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندەکان لە ئێران و هه‌‌‌روه‌‌‌ها درود بنێرین بۆ ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ی مقاومه‌‌‌تیان کرد و وه‌‌‌ک کێو له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر سه‌‌‌ختیه‌‌‌کاندا وێستانه‌‌‌وه‌‌‌و توانیان له‌‌‌ هه‌‌‌موو قۆناغه‌‌‌ سه‌‌‌خته‌‌‌کاندا پێداگر بن له‌‌‌ سه‌‌‌ر رێبازی کوردایه‌‌‌تی و سازمانیان.




بێگومان بەشێکی زۆر لەو قۆناغە سەخت و تاقەت پڕوکێنانە، بوونە دەرسی گەورە بۆ هەموو هاوباوەڕانی رێبازی سازمانی خەبات و فێری کردین کە لە هیچ هەلومەرجێکدا هەدا نەدەین و هەمیشە دلنیا بین بە سەرکەوتنو گەیشتن بە ئامانج. ئەو قۆناغە سەختانە فێری کردین کە پشت ئەستور بین بە گەل و لە پێناو باوەڕی ئازادیخوازی و مافخوازی لەو رێبازەدا بەردەوام بین. ئەو قۆناغە سەختانە فێری کردین کە سازمانی بوون و خەباتی بوون ئەسڵێکی ریشەیین و ئەوانە دەتوانن بەردەوام بن لەو ئەرکە پیرۆزەدا کە خەباتیی بوون لە دڵ و دەرونیاندا چەکەرە بکات و لە هیچ هەلومەرجێکدا لە ئامانجی ئازادیخوازی و سازمانی بوون لانەدەن و شانازی بکەن بەوەی کە رێبواری رێبازی شەهیدە سەربەرزەکانن و رێبازی تەشکیلاتێکن کە لە بەرانبەر ستەمگەرترین و ملهورترین دوژمناندا وێستاوەو ملی بۆ هیچ خۆسەپێنێک دانەنەواندوە.




جێگەی خۆشیە لە چەند مانگی داهاتودا کۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات دەبەسترێ‌ و لە گەڵ هومێدواربوون بەوەی ئەو کۆنگرە ئاڵوگۆری باش و بەرچاوی لێ‌ بکەوێتەوە. به‌‌‌ بۆچونی من گرینگە لە گەڵ پێداگرتنەوە لە سەر خەباتی نیشتمانی و نەتەوەیی لە کوردستان، هاوکات بریاری بەردەوام بوون لە تێکۆشان بۆ ڕوخانی رژیمی ئاخوندی ئێران ببێتە خاڵ و دروشمە سەرەکیەکانی کۆنگرە. لە گەڵ ئەو خاڵە بنەرەتیانەشدا زۆر گرینگە سازمانی خەبات مێحوەری یەکێکی دیکە لە ئەسڵەکانی کۆنگرە بێت.




ئاشکرایە سیستەمی تەشکیلاتی سازمانی خەبات بەشێوەیەکی دیموکراتیکەو هەڵبژاردن و هەلبژێردران و راوێژکردن تێدا ئەسڵێکی ریشەیی و نەگۆڕن و دیاری کردنی بەرپرسان تەنها بە رێگەی هەڵبژاردن دەبێ و بنەما بۆ هەڵبژاردنەکانیش دڵسۆزی و لێبڕای و بەئەزموونیە و بەرپرسایەتی لە سازمانی خەبات هیچ جۆرە ئیمتیازێکی تایبەت لە خۆ ناگرێ و لە ماوەی رابردوشدا هەروا بووە. زۆرجار وەرگرتنی بەرپرسایەتی لە ژێر فشاری گشتی ئەندامانی کۆنگرە و داواکاری ئەواندا قەبووڵ کراوە. لە کۆنگرەی 5 پێنجەمدا لە سەر داوای ئەندامە دیارەکانی سازمان و ژمارەیەک لە ئەندامانی بەشداری کۆنگرەی شەشەم کاک بابەشێخ حوسەینی ناچار کرا بەرپرسایەتی یەکەمی سازمان وەرگرێ‌ چونکە بەرێزیان بریاریان ئەوە بوو وەک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی درێژە بە کار بدەن و کەسانی دیکە بێنە پیش بۆ کاری بەرێوەبەریی سازماندا. بێگومان ئەو شێوە هەڵبژاردن و کارکردنە لە سازمانی خەبات و لە کۆنگرەکاندا، نیشان لە بوونی دیموکراسی و بوونی متمانە و بەدیی کردنی دڵسۆزی و رابردووی پاکی ئەندامانە بۆ وەرگرتنی پۆستە گرینگەگان و بەتایبەت سکرتێری گشتی.  بێگومان بەرپرسایەتی یەکەم لە سازمانی خەباتدا ئەرکێکی قورسەو وێڕای نەبوونی هیچ جۆره‌‌‌ئیمتیازێکی تایبەت هاوکات پێویستی بە خۆراگری و لێبڕان و سەبرێکی زۆر هەیە. 




جێگەی خۆیەتی هەموو هۆگرانی رێبازی سازمان قەدری کارو ماندوو بوونی بەرپرسانی سازمان لە رابردوودا بزانین و هاوباوەرانی سازمان بەردەوام بن لە سەر پەیرەو کردنی هەڵبژاردن و پرەنسیبەکانی دیموکراسی و زیاتر چەسپاندنی ئەو چەمکانە.




لەگەڵ ئەو خاڵە گرینگانەی ئیشارەیان پێدرا، پێویست پەنجە بخەینە سەر راستیەک کە ئێمە وەک ئەندامی سازمانی خەبات وەک پێویست لە راپەراندنی کارو ئەرکە تەشکیلاتیەکان چالاک نه‌‌‌بوین، بەو هیوایەم لە داهاتووداو بەتایبەت کۆنگرەی داهاتوو، زیاتر خۆ لە سەر دۆزینەوەی میکانیزمەکانی وەگەرخستن و کاراکردنی بەدەنەی سازمانی خەبات ماندوو بکەین، وە خۆ بە دروشم و بەرنامە و گۆرینی شیعاراتەوە خەریک نەکەین.  بەرنامەی سازمانی خەبات که‌‌‌ ئیستا لەسەری دەرواو خۆی پێ پێناسە دەکا، بەرنامەیەکی ئەمرۆیی و نەتەوەیی و نیشتمانیە و تەنیا پێویستی بە گەیاندن و چەسپاندنیەتی لە نێو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا و ئەوەش پێویستی بە هەڵسوران و چالاکی تێکڕای ئەندام و دۆست و لایەنگرانی سازمانی خەبات هەیە. بۆیە پێداگری لەسەر ئەو خاڵە دەکەمەوە کە ئێمە بە چالاکی و هەڵسوڕان دەتوانین سازمانی خەبات بۆ پێشەوە بەرین نەک دروشم گۆڕین و خۆ خەریک کردن بە قسە و کاری بێ کەڵک و لاوەکیەوە.




هۆی سەرەکی پێشکەوتن و بەرەوپێشچوون چالاکی و هەڵسوران و بوونی هزر و ئەنگیزەی شۆرشگێڕانە و سازمانیانەی بەرپرسان و ئەندامانی سازمانی خەباتە، بۆ ئەوەی لەو دۆخە و داهاتوودا بتوانین خزمەتی شایان و پێویست بە بزوتنەوەی مافخوازانەی نەتەوەکەمان بکەین.




بە هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات و بەرەوپێشچوونی شۆرشی رەوای گەلەکەمان.




7 ساڵ و 11 مانگ و 3 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەردەوام بوون لەسەر رێبازی سازمانی خەبات و شۆرشى مافخوازانە

بەردەوام بوون لەسەر رێبازی سازمانی خەبات و شۆرشى مافخوازانە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران