لە گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکراوەدا دەردەکەوێت کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ۱۰ی جۆزەردانی ۱۴۰۳ ژمارەیەک لە مۆرەکانی ڕژیم کە خۆیان بە ئەندامانی مەجلیسی ناودەبەن، تووشی شەڕ و تێكهەڵچوون بوون.
دەوترێت ئەم ململانێیە لەسەر پەسەندکردنی بڕوانامەی غوڵامڕەزا تاجگەردون ڕوویداوە و مێهرداد گودەرزوەند و ڕەزا تەقیپوور ئەنوەری لەگەڵ یەکتر تێکهەڵچوونیان بوەو پاڵیان بە یەکترەوە ناوە.