ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هێزەکانی ئیدارەی تروریستی ئیتلاعاتی رژیم بە هێرشکردنە سەر ماڵی عوسمان گەلاوێژی هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار ناوبراویان گرتوە و بۆ شوێنێکی نادیار رایانگوستووە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی تروریستی ئیتلاعاتی رژیم بەبێ بوونی هیچ بەرگەیەکی دادوەری عوسمان گەلاوێژیان گرتوە و دەستیان بەسەر مۆبایلی ناوبراودا گرتووە.
شایانی باسە کە هێشتا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆی گرتن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەست دا نییە.