ڕۆژی دووشەممە ١٢ی جۆزەردان١٤٠٣، کامران شێخە، بەندکراوی مەزهەبیی کورد و خەڵکی مەهاباد، بە هۆی نادیار و بەبێ ئاگاداریی پێشوەختە لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج بۆ بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد گواسترایەوە.
گواستنەوەی کامران شێخە لەناکاو و بەبێ ئاگاداری پێشوەختەی ئەم بەندکراوە مەزهەبییە ئەنجام دراوە و ئەم کارەش، نیگەرانی جددی لەسەر جێبەجێکرانی سزاکەی و چارەنووسی ناوبراوی لێکەوتووە.
کامران شێخە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بانەمەڕی ئەمساڵ، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگواسترابوو و بەبێ جێبەجێکرانی سزاکەی، جارێکی دیکە بۆ ژووری گشتی گەڕاندیانەوە.