ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی جۆزەردان١٤٠٣، هێزەکانی ئیدارەی تروریستی ئیتلاعاتی رژیم بە هێرش کردن بۆ سەر ماڵی خانەوادەی عادل حاجی خەلانی لە گوندی "سیسەر" لە شارۆچکەی ڕەبەت سەر بە شاری سەردەشت ناوبراویان بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری گرتوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی تروریستی ئیتلاعات رژیم لە کاتی گرتنی ئەم هاووڵاتییە دەستیان داوتە شکاندنی دەرگا و پەنجەرەی و پشکنینی ماڵەکەیان.
شایابی باسە کە هێشتا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆی گرتن، تۆمەتەکانی وەپاڵدراو، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونەوەی خانەوادەکەشی لەم بارەیەوە بێ ئەنجام بووە.