پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 26ی خەرمانانی 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 26ی خەرمانانی 1394
سازمانی خەبات


چالاکێکی کرێکاری کورد بە 9 ساڵ زیندان حوکم درا

 دادگای "ئینقلاب"ی شاری سنە مەحموود ساڵحی چالاکی کرێکاریی کوردی خەڵکی شاری سەقزی بە ٩ ساڵ زیندانی تەعزیری حوکم داوە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ساڵحی بە تۆمەتی بەشداریی و ئەندامەیەتی لە دامەزراوەکانی نەیاری نیزام بە ٧ ساڵ و نیو، هەروەها بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بە دژی حکوومەتی ئێران بە یەک ساڵ و نیو مەحکووم کراوە. ئەو حوکمە لەلایەن لقی یەکی دادگەی سنە بە دادوەریی سەعیدی بە مەحموود ساڵحی راگەیەندراوە. لەو بارەیەوە کۆمیتەی هەواڵنێرانی مافی مرۆڤ بڵاوی کردووەتەوە، ئەو چالاکە کرێکارییە لە بوونی پارێزەر بێبەری بووە.مەحموود ساڵحی ئەندامی کۆمیتەی هاودەنگی بۆ پێکهێنانی دامەزراوە کرێکارییەکان و وتەبێژی کۆمیتەی پشتیوانی لە رەزا شەهابی و بێهنام ئیبراهیم زادە بە بەردەوامی زەخت و فشاری ناوەندە ئەمنیەتییەکانی لەسەر بووە.

 

ئاورگرتنی له‌‌‌وڕگه‌‌‌کانی به‌‌‌شی کووزه‌‌‌رانی کرماشان 

15 دۆنم له‌‌‌ له‌‌‌وڕگه‌‌‌کانی به‌‌‌شی کووزه‌‌‌ران سه‌‌‌ر به‌‌‌ پارێزگای کرماشان ڕۆژی چوارشه‌‌‌ممه‌‌‌ 25ی خه‌‌‌رمانان بۆ ماوه‌‌‌ی 12 کاتژمێر له‌‌‌ ئاگردا سووتا. به‌‌‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،حه‌‌‌مید شه‌‌‌ره‌‌‌فی به‌‌‌خشداری کووزه‌‌‌ران ئه‌‌‌مڕۆ (پێنجشه‌‌‌ممه‌‌‌/ 26ی خه‌‌‌رمانان) له‌‌‌ وتووێژ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هەواڵدەری حکومەتی ئیرنا ڕایگه‌‌‌یاند: ئه‌‌‌م ئاگرکه‌‌‌وتنه‌‌‌وه‌‌‌‌ له‌‌‌ کاتژمێر 9ی سه‌‌‌رله‌‌‌به‌‌‌یانی ڕۆژی ڕابردوو ده‌‌‌ستیپێکرد و به‌‌‌ یارمه‌‌‌تی خه‌‌‌ڵک له‌‌‌ کاتژمێر 9ی شه‌‌‌ودا کوژاوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌. ناوبراو وتیشی: ئه‌‌‌م ئاگرکه‌‌‌وتنه‌‌‌وه‌‌‌‌ له‌‌‌ سنووری نێوان به‌‌‌شی کووزه‌‌‌ران و شاری ڕه‌‌‌وانسه‌‌‌ر ڕووی داوه‌‌‌ که‌‌‌ پێش ئه‌‌‌وه‌‌‌ی بگاته‌‌‌ دارستانه‌‌‌کانی ئه‌‌‌م ناوچه‌‌‌یه‌‌‌ کۆنتڕۆڵ کراوه‌‌‌. شه‌‌‌ره‌‌‌فی ئاماژه‌‌‌ی دا که‌‌‌ ئه‌‌‌مه‌‌‌ دووهه‌‌‌مین جاره‌‌‌ که‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی کووزه‌‌‌ران له‌‌‌ دوو مانگی داهاتوودا ده‌‌‌سووتێت. کووزه‌‌‌ران سه‌‌‌نجابی یه‌‌‌کێک له‌‌‌ پێنج ناحیه‌‌‌ی سه‌‌‌ر به‌‌‌ شاری کرماشانه‌‌‌.

 

تێکدانی سرووشتی گوندی شەملەکانی ورمێ 

لە درێژەی سیاسەتەکانی رژێمی ئاخوندی بۆ شێواندن و سرینەوەی ئاسەوار و ناوچە گەشتیارییەکانی کوردستانی ئێران، سرووشتی ناوچەی گەشتیاری گوندی شەملەکانی شاری ورمێ تێکدەدرێت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە شاری ورمێی کوردستانی ئێران سرووشتی گوندێکی گەشتیاری لەلایەن چەند کەسێکەوە تێکدەدێرێت و تا ئێستاش هیچ رێکخراوێکی حکومەتی رێگریی لێ نەکردوون. بەجۆرێک لە گوندی شەملەکانی ورمێ، ناوچە گەشتیارییەکان وەک زەوی کشتوکاڵی بەکاردەهێنرێن و سروشتی ئەو گوندە تێکدەدرێ. جێگەی باسە کە رژێمی ئاخوندی هیچ بەرپرسیارەتیێک لە ئاست شوێنەوار و ناوچە گەشتیارییەکانی کوردستانی ئێران هەڵ ناگرێت و بە بەردەوام لە فکری تێکدانیاندا بووە.

 

دەستبەسەر کردنی 13 که‌‌‌س لە ئێستانبۆڵ به‌‌‌ تۆمه‌‌‌تی پێوه‌‌‌ندی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ PKK 

به‌‌‌ره‌‌‌به‌‌‌یانی ڕۆژی ڕابردوو  23 شوێنی جیاواز له‌‌‌ شه‌‌‌ش ناوچه‌‌‌ی ئه‌‌‌سته‌‌‌نبۆڵ کراوه‌‌‌ته‌‌‌ ئامانجی هێرش و به‌‌‌ گشتی 13 که‌‌‌س به‌‌‌ تۆمه‌‌‌تی هاوکاری له‌‌‌گه‌‌‌ڵ PKK، ده‌‌‌ستگیر کراون.  به‌‌‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، پۆلیسی تورکیا ڕایگه‌‌‌یاند: به‌‌‌ره‌‌‌به‌‌‌یانی ڕۆژی چوارشه‌‌‌ممه‌‌‌، 13 که‌‌‌س که‌‌‌ گوایه‌‌‌ پێوه‌‌‌ندییان ‌له‌‌‌گه‌‌‌ڵ PKK بووه‌‌‌، ده‌‌‌ستگیر کران. یه‌‌‌کینه‌‌‌کانی دژه‌‌‌ تیرۆری پۆلیس، هاوکات 23 ناوچه‌‌‌ی جۆراوجۆر له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی کارتاڵ، پندیک، سێنجق ته‌‌‌په‌‌‌، سوڵتان بیلی و ئاتاسه‌‌‌هیر له‌‌‌ به‌‌‌شی ئاسیایی و ناوچه‌‌‌ی باخچلار له‌‌‌ به‌‌‌شی ئه‌‌‌ورووپایی شاری ئه‌‌‌سته‌‌‌نبۆڵیان کردووەتە ئامانجی ئۆپراسیۆنه‌‌‌کانی خۆیان. جێگەی باسە کە لە سەرەتای بشێویەکانی ئەم دوواییانەی تۆکیەوە تاکوو ئێستا زیاتر لە 1600 کەس دەستبەسەر کراون.

 

رفاندنی کرێکارە تۆرکەکان بە چرا سەوزی سلیمانی بووە

دەوترێت کە رفاندنی کرێکارە تۆرکەکان لە بەغداد پایتەختی عێراق بە چرا سەوزی پاسدار قاسم سلێمانی بەرێوە چووە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژنامەی ئەلسیاسیەی کوەیت بڵاوی کردووەتەوە کە، پاسدار قاسم سلێمانی فەرماندەی هێزی تیرۆریستی قۆدسی رژێمی ئاخوندی، کەسێک بووە کە بۆ رفاندنی کرێکارە تۆرکەکان لە بەغداد چرای سەوزی هەڵ کردووە. بە پێی ئەم راپۆرتە، چەکدارانی حیزبۆڵا بە هاوکاری چەکدارانیتر چەندین کرێکاری تۆرکیان لە بەغداد رفاندووە.



بەحرەین: رژێمی ئاخوندی راهێنان بە تیرۆریستەکان دەکات

وەزیری دەرەوەی بەحرەین رایگەیاند کە، رژێمی ئاخوندی ئێران راهێنان بە تیرۆریستەکان دەکات و دیاننێرێتە بەحرەین. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، وەزیری دەرەوەی بەحرەین رایگەیاند، وڵاتانی شۆرای هاوکاری کەنداوی فارس لە ئێستادا لە بەرانبەر بوونەوە لەگەڵ رژێمی ئاخوندین. ئەو رژێمە تیرۆریستەکان رادەهێنێت و بە چەک و مادەی تەقینەوە دیاننێرێتە بەحرەین. بە پێی ئەم راپۆرتە، لە ئێستادا وڵاتانی شۆرای هاوکاری کەنداوی فارس، بۆ ساتێکیش لە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆیان لە بەرانبەر رژێمی ئاخوندی ناوەستن و لە بەربەرەکانێدان لەگەڵ دەست و پەیوەندەکانی ئەو رژێمە لە بەحرەین. 

جان بینر: بۆ راگرتنی رێکەوتننامەی ئەتۆمی هەموو بژاردەکان لەسەر مێزە

جان بینر سەرۆکی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا وتی، بۆ راگرتن و دوا خستنی رێکەوتنی ئەتۆمی هەموو بژاردەکان لەسەر مێزە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، بینێر رایگەیاند، یەکێک لەو بژاردانە چەسپاندنی تەرحی ئێرانە بە لایەحەی بوجەوە، تەرحێکە دەبێت لە لایەن کۆنگرەوە پەسەند بکرێت تاکوو پێش بە  داخستنی حکومەت لە یەکی ئۆکتۆبر بگرێت. بە پێی ئەم راپۆرتە، بژاردەێکیتر کە جان بینێر ئاماژەی پێ کردووە، هەوڵدانە لە رێگای دادگاوە بۆ راگرتنی رێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ رژێمی ئاخوندی. بەم شێوەیە کە ئۆباما رێوشوێنی یاسای لێکۆڵینەوە لە رێکەوتنی ئەتۆمی پێشێل کردووە، چونکوو هێندێک لە خاڵەکانی نێوان ئاژانس و رژێمی ئاخوندی بۆ کۆنگرە نەناردووە.
 

لابردنی گەمارۆکان بەستراوەتەوە بە ئازادی زیندانیە ئامریکاییەکان

سەناتۆر میچ مەک کانڵ، رێبەری زۆرینەی سەنای ئەمریکا رایگەیاند، لابردنی گەمارۆکانی سەر رژێمی ئاخوندی بەستراوەتەوە بە ئازادی هەموو ئەو زیندانیە ئەمریکاییانەی کە لە لای رژێمی ئاخوندی دەستبەسەرن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، میچ مەک کانڵ ئەمرۆ پێنجشەممە 26ی خەرمانانی 1394 وتی، ئەمرۆ سەناتۆرەکان تەرحێک دەخەنە دەنگدانەوە کە بە پێی ئەم تەرحە ئۆباما ئیجازەی نییە گەمارۆکانی سەر رژێمی ئاخوندی لابەرێت تا ئەو کاتەی ئەو رژێمە زیندانییە ئەمریکاییەکان ئازاد نەکات. بە پێی ئەم راپۆرتە، مەک کانڵ زیادی کرد کە، راپرسییەکان دەریدەخەن کە رای خەڵکی ئەمریکا لەمەر رێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ رژێمی ئاخوندی نەرێنییە. کۆمەڵێک لە دیموکراتەکان لە ئێستادا تەرحگەلێک پێشنیار دەکەن کە ئەم رێکەوتنە سەختتر دەکات ئەک کارەی ئەوان بۆ ئەوەیە کە ئۆباما پەیوەندی خۆی لەگەڵ دەنگدەرانی باشتر بکات.


9 ساڵ و 2 مانگ و 4 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 26ی خەرمانانی 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 26ی خەرمانانی 1394

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران