شۆرای هاوکاری کەنداوی فارس سەبارەت بە کردەوەی
خراپکارانەی رژێمی ئیران وریایی دا. رۆژنامەی ئەلریاری عەرەبستانی سعودی لەو بارەوە هەواڵیدا: شۆرای هاوکاری کەنداوی فارس بۆچوونی هەندێ لە بەرپرسانی رژێمی ئێران دژ بە ئەندامانی ئەو شۆرا مەحکوم دەکا و بە پێچەوانەی بنەما دیپلۆماتیک و جیرانەتی دەزانێ.
ئەو شۆرایە تەئکیدی کردەوە کە سیاسەتی رژێمی ئێران پێشێلکەری یاسای نەتەوە یەکگرتووەکانە کە دەستێوەردان لە کاروباری وەڵاتان قەدەغە دەکا.
دوکتور عەبدوللەتیف ئەلریازی سکرتێری گشتی شۆرای هاوکاری کەنداوی فارس کە ئەو هەڵوێستەی راگەیاند وتی: ئەندامانی شۆرا تۆمەت و بێ رێزیەکانی بەرپرسانی رژێمی ئێران کە دەرخەری سیاسەتی خراپی ئەو رژێمەیە مەحکوم دەکەن.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: هەڕەشەکانی بەرپرسانی رژێمی ئێران دژ بە وەلاتانی شۆرای هاوکاری کەنداوی فارس و وەلاتانی ناوچەکە، نیشانەی هەڵوێستی دژمنکارانەی ئەو رژێمەیە و ویستیان بۆ بەردەوام بوون لە دەستێ,ەردان لە کاروباری وەلاتانی ناوچەکە دەردەخا.
ئەو شۆرایە داوا لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دەکا بەرپرسایەتی خۆی جێبەجێ بکات و رێگر بێ لە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و ئاشتی لە ناوچەکە لەلایەن رژێمی ئێرانەوە.