بە پێی راپۆرتی ئاسوشیتدپرێس رێکخراوی نەتەوە
یەکگرتووەکان سەبارەت بە ئاستی پیتاندنی ئورانیۆم وریایی بە رژێمی ئێران داوە.
رۆژی دوو شەممە 29ی سەرماوەزی 1395 ئەو هەواڵدەریە بڵاوی کردەوە: سەرۆکی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکەیی گوتی رژێمی ئێران پێبەندی بریارەکان بۆ سنووردار کردنی پیتاندن بووە. بەڵام دوو دیپلۆماتی پلەبەرز کە چاودێری بەرنامەی ناوکەیی رژێمی ئێران دەکەن و نەیانویستووە ناویان بهێندرێ وتوویانە ئەو ئاژانسە وریاییان بە تاران داوە کە ئەگەر ئەو پرۆسە هێواش نەکاتەوە بۆی هەیە بەو زوانە رێژەی ئەو مەوادەی هەیەتی لەو سنورەی رێگەی پێدراوە تێپەڕێ و بە ئاستێک بگات کە بە ئەگەری زۆر بۆمبی سازبکات.
ئاسوشیتدپرێس زیادی کرد: ئەو وریاییە لە کاتێک ناسکدایە کە دەوڵەتی داهاتووی ئەمریکا وتوویەتی ئەگەری هەیە پێداچوونەوە بەو رێکەوتنەدا بکات.
بەپێی ریچکەوتنی نێوان رژێمی ئێران و وەلاتانی 5+1 رژێمی ئێران دەتوانێ تەنیا پیتاندنی ئورانیۆم لە جۆری سووک بکات و ئەوەش بە رێژەیەک بێ لە خوار ئەو ئاستەی بۆی دیاری کراوە کە ئەویش بۆ جیاکردنەوەی مەواد لە کڵاوەی ناوکەیی دا بکار دێ.