بەپێی راپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، لە ئاكامی ئاگرکەوتنەوە لە لەوەڕگە و دارستانەکانی ناوچەی بەلەبزان سەر بە پاوە، تا ئێستا ٤ کەس لە هێزە خۆبەخشەکان بریندار بوون.
لەئەنجامی ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاو لە لەوەڕگە و دارستانەکانی پاوە، جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دەستی پێکردووە و تا ئێستاش بە هۆی با و چڕی دار و بەرزاییەوە بەرەو پێشەوە دەچێت، ٤ کەس لە هێزەکانی خەڵک تا ئێستا بریندار بوون.
شایانی باسە بە هۆی زەحمەتی ناوچەکە و نەبوونی ئیمکاناتی پێویست و هاوكاری نەكردنی دەزگا گەندەڵەکانی رژیم، ئاگرکەوتنەوەکان بەرەوپێش دەچێت و بەرپرسانی ڕێژیم هیچ ڕێوشوێنێکیان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە نەگرتووەتەبەر.
شایانی باسە کە ئاگرە بەرفراوانەی كە چەند ڕۆژێكە لەوەڕگە و دارستانەكانی پاوە، جوانڕۆ و سەرپێڵی زەهاوی گرتووەتەوە، بەهۆی كەمتەرخەمیی بەرپرسان و بە هاناوەنەچوونی دامودەزگاكانی فاسدەکانی رژیم، زیاتر لە ٢٠٠ هێكتار لەو دارستانانە سووتاوە.