ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خەرمانان ۱۴۰۳، کرێکارانی کۆمپانیای کەربۆناتی سۆدیۆمی کاوە لە فیرۆزاباد لە ناڕەزایەتی بە دامەزراندن و دۆخی ژیانیان دەستیان لە کار کشاوەتەو.
 ئەم کرێکارانە دەڵێن، هەرچەندە کارەکانیان بە مەترسی زۆر دادەنرێت بەهۆی بەرکەوتنی بەردەوام لەگەڵ ماددە کیمیاییەکان، بەڵام مووچە و یارمەتییەکانیان زۆر کەمە.
 ئەم کرێکارە ناڕازیانە ڕایانگەیاند، بەردەوام دەبن لە مانگرتن و ناڕەزایەتی خۆیان تا ئەو کاتەی بە جددی داواکارییەکانیان چارەسەر دەکرێت.



