رۆژی دووشەممە 29ی سەرماوەز، کۆڕی گشتی
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان شەست و سێهەمین بریارنامەی مەحکومکردنی رژێمی ئێران بەهۆی پێشلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەو وەلاتە پەسەندکرد.
ئەو بریارنامەیە بە 85 دەنگی ئەرێ ی وەلاتانی ئەندام لە رێمخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پەسەند کرا. 35 وەڵات دەنگی نایان بە بڕیارنامەکەداو 63 وەڵاتی دیکەش بێ لایەن بوون.
ژمارەی ئێعدامەکان، گرتنی رۆژنامەنووسان و چالاکانی مەدەنی، هەڵومەرجی ئازادی رادەبرین، رەوشی کەمینە دینی و مەزهەبیەکان و دۆخی بەندکراوانی سیاسی و عەقیدەتی لە ئێران لەو بابەتانە بوو کە لەو بڕیارنامەدا ئیشارەی پێکراوەو مەحکوم کراوە.
ئەو بریارنامەیە پێشتر رێکەوتی 25ی خەزەڵوەر هەر بەو رێژە دەنگە لە کۆمیتەی سێهەمی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پەسەند کرا.