بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، نیوەشەوی دووشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٣، دوو کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی سنووری تەتەی هەورامان لەکاتێکدا هیچ کۆڵێکیان پێنەبووە، کەوتوونە کەمینی هێزە سەرکوتکەرەکانی سەر سنور و بە مشت، شەق و تەزووی کارەبایی لێدان و شکەنجە کراون و برینداربوون.
ناوی یەکێک لەو کۆڵبەرانە كە لە لایەن کۆڵبەرنیوز ئاشكرا كراوە "شادمان پایا" تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "هەڵوێزاوا"ی سەربە ناوچەی کۆماسی مەریوان ئاشکرا کراوە.