سەعات 10ی شەوی 30 سەرماوەز لەسەر 1ی بەفرانباری 1395، لە بنکەی ناوەندی حیزبی دیموکراتی کوردستان 2 تەقینەوە روویاندا کە بەداخەوە لە ئەنجامی ئەو تەقینەوانە 7 پێشمەرگەی حیزبی دیموکرات و کارمەندى ئاسایشی حکومەتی هەرێمی کوردستان شەهید بوون و زیاتر لە 15 کەسیش بریندار بوون.
سەعات 10ی شەوی 30 سەرماوەز لەسەر 1ی بەفرانباری 1395،
لە بنکەی ناوەندی حیزبی دیموکراتی کوردستان 2 تەقینەوە روویاندا کە بەداخەوە لە ئەنجامی ئەو تەقینەوانە 7 پێشمەرگەی حیزبی دیموکرات و کارمەندى ئاسایشی حکومەتی هەرێمی کوردستان شەهید بوون و زیاتر لە 15 کەسیش بریندار بوون.
بەپێی راگەیەندراوی سەرەتایی حیزبی دیموکراتی کوردستان، لێکۆڵینەوەکان لەسەر چۆنیەتی و بکەرانی ئەو رووداوە هێشتا کۆتایی پێ نەهاتووە و چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکرێ. بێگومان رووداوی لەو چەشنە بۆ جولانەوەی رزگاریخوازانەی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران و بەتایبەتیش سازمانی خەباتی کوردستان مایەی داخ و نیگەرانیەو بە خەسارێکی گەورە دێتە ئەژمار.
بەپێی لێکدانەوە سەرەتاییەکان ئەو کردەوەیە بەرنامە بۆ دارێژراوەو هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی مێتۆد و سیاسەتی چەندین سالەی ئاخوندان لە راست نەیارانی خۆی، وا وێ دەچێ ئەو رووداوە کردەوەیەکی تیرۆریستی بێ و لەلایەن رژێمی ئاخوندییەوە پیلاندارێژی و جێبەجێ کرابێ.
لەگەڵ ئەو راستیەش هەر وەک لە راگەیەندراوی 16ی دیسامبری 2016ی ناوەندی ئاسایش و دژەتیرۆری سازمانی خەبات دەردەکەوێ رژێم هەوڵەکانی بۆ کردەوە تیرۆریستیەکان بەرەوسەر بردووەو لە ماوەی مانگەکانی رابردوودا چەندین تۆر و کەسی سیخور لە ریزەکانی سازمانی خەبات ئاشکرابوون کە بۆ ئەنجامی دانی کردەوەی تیرۆریستی خۆیان خزاندبوویە ناو سازمانی خەبات.
ئەوەی جێگەی هەڵوەستەی بە پەلەیە، پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسیەکان، بۆ پێکهێنانی ناوەندێکی هاوبەش بۆ رووبەرووبوونەوەی هەر جۆرە کردەوەی تیرۆریستی دەسەڵاتدارانی ئاخوندیی و کردەوەی لەم چەشنە پێکەوە هاوکاری بکەن.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران پرسەو سەرەخۆشی خۆی بە حیزبی دیموکراتی کوردستان و بنەماڵەی شەهیدەکان رادەگەیەنێ و لە خوای گەورە داواکارە رۆحی ئەو شەهیدانە بەبەهەستی بەرین شادبێ و سێبووری کەس و کاریان بدات.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی ناوەندی
1ی بەفرانباری 1395