بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هێزە سەرکوتکەرەکانی رژیم لە سنوری بانە، کاسبکارێکی کوردیان لە ناوچەی سنووری "چەم پاراو" سەر بە شاری بانە، بە تەزووی کارەبایی لێدان و شکەنجە کردووە کە"قاچ"ی ئەم کاسبکارە کوردە بە سەختی ئازاری پێگەشتووە.
ناوی ئەم کاسبکارە "یوسف ڕۆستەم زادە" تەمەن ٢٨ ساڵ، کوڕی خالید، خێزاندار و خەڵکی گوندی "کانی بەرد"ی سەربە شاری بانە ڕاگەیاندراوە.