پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

سازمانی خەبات، ڕێگەی دروستی گەیشتن بە ئازادی

سازمانی خەبات، ڕێگەی دروستی گەیشتن بە ئازادی
دەنگی خەباتی کوردستان

ئەیوب عارفی
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، به‌رهه‌می ڕه‌نج و ماندوبوونی خه‌باتێکی درێژخایه‌نی تێکۆشه‌رانی ڕێگه‌ی ئازادی کوردستانی ئێرانه‌و به‌ دامه‌زراندنی سازمانه‌ قۆناغێکی نوێ له‌ خه‌باتی سه‌رده‌میانه‌ هاته‌ ئاراوه‌، به‌ جۆرێ که‌ به‌رامبه‌ر به‌ دژمنانی گه‌لی کورد بوه‌ ئه‌و هێزه‌ کاریگه‌ره‌ و زه‌ربه‌ت وه‌شێنه‌ی که‌ چه‌ندان جار ڕژیم و ناحه‌زانی مه‌جبوور به‌ پاشه‌کشه‌ کردوه‌ و له‌گه‌ڵ دۆست و لایه‌نه‌کانیش دا توانی خۆی له‌ شه‌ڕی براکوژی و ناکۆکی قوڵ له‌ نێوان لایه‌نه‌کان دورخاته‌وه‌ و سیاسه‌تێکی ژیر و به‌ته‌کبیر و ئارامی گرته‌به‌ر.  
 ٤٤ ساڵ لەمەوبەر لەوپەڕی نا هۆمێدی و بێ هیوایی دا، سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بووە هۆمێدی سەردەمی ناهۆمێدی و جارێکی دیکە چیا سەرکەشەکانی کوردستانی کردەوە سەنگەری شۆڕش و خەباتی ڕەوای گەلی کورد.
دامەزراندنی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە کاتێکی هەستیاردا بوو وە دوای شۆرشی گەلانی ئێران ئەو هەوڵانەی هەبوو بۆ هەر ویستێک بۆ دووبارە سەرهەڵدانەوەی شۆڕش، وایکردوە سازمانی خەبات بەرگەی هەر بەربەست و هەوراز و نشێوییەک بگرێت کە دێتە ڕێی و مێژووی ۴۴ ساڵەی ئەم سازمانە شاهیدی ئەو ڕاستیەن.
بێگومان ئەمە لە خۆڕا نییە، بەڵکوو زادەی فکر و ماندووبوون و تێکۆشانی ڕابەرێکی نەتەویی وەک جەنابی ماموستا شێخ جەلال حوسەینی یە، کە بە لەبەرچاو گرتنی بنەماکانی دیمۆکراسی واتای دروستی خەباتی پەیڕەو کرد و گەیاندییە گوند بە گوند و ناوچە بە ناوچەی کوردستان.
گەر باسی شۆڕشی کورد بکرێت لە سەدەی بیست دا، بێگومان سازمانی خەبات پشکی شێری بەردەکەوێت، چەندین داستانی نەبەردی لە سەر دەستی ڕۆڵە قارەمانەکانی ئەم سازمانە تۆمارکرا بەرامبەر یەکێک لە دڕندەترین ڕژیمەکانی زاڵ بەسەر ئێران دا.
ئەم مێژووە، پاک و پڕ له‌ سه‌روه‌ریه‌، ئەمانەتێکە کە پاراستن و درێژدان پێی ئێمە ئەوینداران و ڕێبوارانی جەنابی ماموستا و سازمانی خەبات لە ئەستۆمان گرتووە، گومان لەوە نییە ئەرکێکی سەختە، لە ماوەی چەلو چوار ساڵی ڕابردوو کەم نەبوون ئەو بەربەستە ناوخۆیی و دەرەکییانەی خرانە بەردەم سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، به‌ مه‌‌به‌ستی لاوازکردنی سازمانی خه‌بات و به‌ربه‌ست دروست کردن له‌ به‌رده‌م چاکسازی و گۆڕانکاری و نوێ بوونه‌وه‌ و هه‌نگاو نان به‌ره‌و خه‌باتێکی سه‌رده‌میانه‌، به‌ڵام به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌، سه‌رکردایه‌تی سازمانی خه‌بات به‌ ڕابه‌رایه‌تی جه‌نابی کاک بابه‌شێخ حسینی و دڵسۆزانی سازمانی خه‌بات، توانیمان به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و که‌ند و کۆسپانه‌دا سه‌رکه‌وین و له‌خزمه‌تکردن به‌م ڕێبازه‌ پاک و بێ گه‌رده‌ به‌رده‌وام بووین و به‌رده‌وام ده‌بین.   
لە ئێستاشدا بەڵێن دووپات دەکەینەوە، ببینە هەڵگری مەشخەڵی خەبات و نوێگەری و چاکسازیی و بەردەوام بوونمان لە سازمانی خەبات ی کوردستاندا و ئەو پەیامەش بەسکرتێری گشتی جەنابی کاک باباشێخ حوسەینی دەدەین و دەڵێین، بەردەوامبە لەو ڕێگەیەی گرتوتە بەر، ئێمە و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی سازمانی خەبات و هەر مرۆڤێکی ویژدان زیندووی ئازادیخوازی ئەم گەلەت لەپشتە.
دەست بە سنگەوە دەگرین لەئاست خەبات و تێکۆشانی جەنابی ماموستا و تەواوی شەهیدانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران.

5 مانگ و 6 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سازمانی خەبات، ڕێگەی دروستی گەیشتن بە ئازادی

سازمانی خەبات، ڕێگەی دروستی گەیشتن بە ئازادی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران