بەپێی هەواڵەکان، رۆژی چوارشەممە 1ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد بەناوی رەحیم شێخکانلو خەڵکی گوندی قەڵادەرسی ناوچەی سنووریی ماکۆ لە پارێزگای ورمێ، لە دوای خۆ شاردنەوە لە هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم کە لەو ناوچەیە خەریکی گەران و پشکنین بوون، لە سەر گابەردێکەوە کەوتە خورێ و بە سەختی بریندار بوو.
بەپێی هەواڵەکان، رۆژی چوارشەممە 1ی سەرماوەز،
کۆڵبەرێکی کورد بەناوی رەحیم شێخکانلو خەڵکی گوندی قەڵادەرسی ناوچەی سنووریی ماکۆ لە پارێزگای ورمێ، لە دوای خۆ شاردنەوە لە هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم کە لەو ناوچەیە خەریکی گەران و پشکنین بوون، لە سەر گابەردێکەوە کەوتە خورێ و بە سەختی بریندار بوو.
ماڵپەری مافنیوز لەو بارەوە هەواڵی دا کە لە دوای برندار بوونی ئەو کۆڵبەرە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری خۆی.
هەروەها هێزە سەرکوتگرەکانی رژێمی ئێران لە ناوچەی بانە تەقە لە کاروانی کاسبکاران دەکەن و بەو هۆیەوە کۆڵبەرێک بەناوی بەهادین عەزیزپوور ٣٤ ساڵەی بریندار دەبێ.
هەر لەو پێ,ەندەدا ماوەیەک لەوەپێش کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی ئەکرەم رەمەزانی تەمەن ٣٧ ساڵ لە ناوچەی سنووریی "شێخ سێڵە" کەوتەبەر گوللەی هێزی چەکدارەکانی رژێم و دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە نەخۆشخانەی کرماشان گیانی لە دەست دا.