بەپێی راپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣، لانی کەم چوار کەس لە مامۆستایانی ناوەندی زانستیی ئەحنافی شاری خاف سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی بە ناوەکانی مەولەوی شەمسەددین موتەهەری (بەڕێوەبەری ناوەندەکە)، مەولەوی گوڵمحەممەد مەنسووری، مەولەوی حوسێن ئەحمەد شەهیدی و مەولەوی فازڵ مورادی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی رژیم ئێران گیراون.
ئەو چوار چالاکە مەزهەبییە لە کاتی گەڕانەوە لە ورمێ گیراون، بەڵام ئاماژەیەکی تایبەت بە شوێنی گرتن و ئەو ناوەندەی گرتویانیە لەبەردەستدا نیە.
شایانی باسە کە هێشتا لە هۆی گرتن ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو چوار چالاکە مەزهەبییە و هەروەها چارەنووسیان زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.