بەپێی هەواڵی ئاژانسی کوردپا، "ئارێز قادری"، هونەرمەند و وێنەگری کوردی خەڵکی شاری سنە، بە هۆی گرتنی وێنەی منداڵیکی دەم بە پێکەنین لە نێو زبڵەکاندا، توانی خەڵاتی ساڵی یونیسێف لە بێرلین بۆخۆی مسۆگر بکات.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی کوردپا، "ئارێز قادری"، هونەرمەند
و وێنەگری کوردی خەڵکی شاری سنە، بە هۆی گرتنی وێنەی منداڵیکی دەم بە پێکەنین لە نێو زبڵەکاندا، توانی خەڵاتی ساڵی یونیسێف لە بێرلین بۆخۆی مسۆگر بکات.
ناوبراو، لە ساڵی ١٣٦٦دا، لە شاری سنە لەدایک بووە وچالاکیی هونەریی خۆی لە ساڵی ١٣٨٢دا دەست پێکردووە.
پلەی سێهەمی سی و پێنجمین دوو ساڵانەی نیکون(٢٠ ١٥)، خەڵاتی زێێیی نۆهەمین دووساڵانەی منداڵ لە وڵاتی لەهێستان، پلەی دووهەمی فێستیڤاڵی پارێزگا و ...هتد، لە دەست کەوتەکانی دیکەی ئەم وێنەگرە کوردەیە.
هەموو ساڵێک یونیسێف لە وڵاتی ئاڵمان خەڵاتی باشترین وێنەی ساڵ بە باشترین وێنەگران، کە لە سەرتاسەری جیهانەوە لەم فێستیڤاڵەدا بەشداری دەکەن، پێشکەش دەکات.
"یونیسێف"، لە دێسامبری ١٩٤٦دا، لە لایەن لێژنەی ئابووری و کۆمەڵایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پێک هاتووە و لە ئۆکتۆبری ١٩٥٣دا بوو بە یەکێک لە ڕێکخراوە هەتاهەتاییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و چالاکیی خۆی بۆ پاڵپشتی لە منداڵانی وڵاتانی دواکەوتوو و نیوە پێشکەوتوو پەرە پێداوە.