بەپێی ڕپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا حوکمی زیندانیی ئیسماعیل نەبیزادە، یەکێک لە گیراوەکانی شۆڕشی ژینا و زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی پیرانشار بۆ زیندانی ڕیی باز گۆڕاوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوای تێپەڕاندنی ساڵێک و نۆ مانگ زیندانیکردن، داواکاریی ئەم زیندانییە سیاسییە بۆ زیندانی باز پەسەند كراوە و باقی حوكمەكەی، بە مەرج لە دەرەوەی زیندان بەسەر دەبات.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ ناوبراو بە دانانی پێنج ملیار تمەن کەفالەت، داواکارییەكەی ڕەزامەندی لەسەر دراوە.