بەپێی گرتە ڤیدیویەک کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاو کراوەتەوە، یەکێک لە خوێندکارانی زانکۆی سەنعەتیی شەریف لە كۆبوونەوەی تەبلیغاتیی مەسعوود پزیشكیان لە مۆرەكانی ڕژیم و كاندیدی سەرۆككۆماری بۆ جێنشینی ڕەئیسی جەللاد لە نێو جەماعەتی خوێندکاراندا دەڵێت "ئێمە لە فریوە ڕەنگاوڕەنگەكانی هەموو ڕۆژێکتان بێزارین".
ناوبراو لە درێژەدا پێداگری دەکات و دەڵێت ئێوە کاندیدی هەڵبژاردنێکن کە تەنانەت ئەوانەی لە بازنەی سەرەکیی حوکمڕانییەوە نزیکن، شایستە نەبوون". ئەم سەلاحیەتە كە لە ڕووی بەرژەوەندییە، چ بەهایەكی هەیە؟ جگە لەوەی نمایشێکە بۆ ڕاکێشانی بەشداریی خەڵک.