کوژرانی شەش کەسی دیکە لە هێزە بەکرێگیراوەکانی سەر بە سپای پاسدارانی رژێم کە بۆ بەشداری لە شەری سوریە و کوشتاری خەڵکی بێ دیفاعی ئەو وەلاتە نێردرابوون لە شارەکانی مەشهەد و قوم و شیراز بەخاک سپێران.
کوژرانی شەش کەسی دیکە لە هێزە بەکرێگیراوەکانی
سەر بە سپای پاسدارانی رژێم کە بۆ بەشداری لە شەری سوریە و کوشتاری خەڵکی بێ دیفاعی ئەو وەلاتە نێردرابوون لە شارەکانی مەشهەد و قوم و شیراز بەخاک سپێران.
ناوی دوو کەس لەو بەکرێگیراوانە کە لە مەشهەد نێژراون بریتین لە عەلی ئەکبەری زوار و رەزا حوسێنی کە لە ناوچەکانی تەدمەر و حەلەبی سوریە کوژرا بوون.
تەرمی سێ کەسی دیکە لەو بەکرێگیراوانەش لە شاری قوم و تەرمی بەکرێگیراوی شەشەم بە ناوی عەلی حەیدەری کە لە تیپی فاتمیونی رژێم بوو لە شیراز بەخاک سپێراون.