جەعفەر ئەمینی لە بەندکراوانی پێشوو خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە بە ناو ئەمنییەکان لە بۆکان گیراو بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی خانەوادەی جەعفەر ئەمینی، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و لە چالاکانی مەدەنی و ناوبراویان گرتووە.سەرەڕای بەدواداچوونی خانەوادەی جەعفەر ئەمینی، تا ئێستا زانیارییەک لەسەر تۆمەتەکانی وەپاڵدراو و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.جەعفەر ئەمینی پێشتر و لە ساڵی ٢٧١٧، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی بۆکان و شەرمەزار کردنی هێرشی سوپای تورکیە بۆ سەر عەفرین گیرابوو و بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات" سزای شەش مانگ بەندکران بە سەریدا سەپابوو.