رۆژی 26ی سەرماوەزی 1395 شۆرای ملی مقاومەتی
ئێران لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە هێزەکانی سپای پاسدارانی رژێمی ئێران و تاقم و گروپە ترۆریستیەکانی سەر بەو رژێمە لە دوای ئەوەی شاری حەلەبیان داگیرکردوە کەوتوونە کوشت و بڕی خەڵکی بێ دیفاعی ئەو شارە جینایەتەکانی ئەو هێزانە بە رادەیەکە کە دەسترێژ لە کارمەندانی تەندروستی و ئامبوڵانسەکانی تایبەت بە گواستنەوەی بریندارەکان دەکەن.
لەو راگەیەندراوەدا شۆرای ملی مقاومەت هەروەها باس لە شوێنی فەرماندەیی هێزەکانی سپای رژێم لە حەلەب دەکات و دەڵێ: بنکەی فەرماندەیی پاسداران مۆڵگەی شێخ نەجار لە ناوچەی پیشەسازی باکوری رۆژهەلاتی حەلەبە. سەرکردەکانی سپا لەو پادەگانەوە بریار بە سەر تاقمە بەکرێگیراوەکانیان و فەرماندەکانی ئەرتەشی ئەسد دا دەدەن. لەو مۆڵگەدا میلیشیا عێراقیەکان، حیزبوڵای لوبنان، گروپی فاتمیونی ئەفغانی، زەینەبیونی پاکستانی و بەشتێک لە بەکرێگیراوە سوریەکانی لێ یە.
لەو راگەیەندراوەدا ئەو شۆرایە ئیشارە بە ژمارەی هێزەکانی رژێم لە حەلەب دەکاو دەڵێ: ژمارەی پاسدارەکان و بەکرێگیراوەکانیان لە حەلەب و دەورووبەر زیاتر لە 25000 کەسە. بەکرێگیراوانی عێراقی وەک گروپەکانی ئەلنەجبا، بەدر، عەسایبی ئەهلی حەق، کەتائیبی حیزبوڵا و... لەلایەن سپاس پاسدارانەوە لە فرۆکەخانەی ئابادنەوە بۆ سوریە دەنێردرێن.